چالاکوانانی ژنێڤ: ١٧ ی شوبات لە کۆڵن دەبین
لە چالاکی دانیشتن کە زیاتر لە ٣ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەردەوامە، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن.
لە چالاکی دانیشتن کە زیاتر لە ٣ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەردەوامە، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن.
چالاکی دانیشتنی کوردستانیان لە ژنێڤ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا کەسانی دەوروبەر لە گۆشەگیری ڕەها و هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلی کورد ئاگادار کرانەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە موستەفا ئاڵتونباش قسەی کرد، تیشکی خستەسەر چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە کوردستان و زیندان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ئەوروپا، هەروەها سڵاوی لە هەموو چالاکییەکان کرد و بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدان.
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، توبا یەڵماز تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و ڕێپێوانەکەی کوردان و دۆستەکانیان لە بازلەوە تا ستراسبۆرگ، بانگەوازی لە گەلی کورد لە ژنێڤ کرد بەشداری لە چالاکی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بکەن.
دەیان کارت بۆ ئیمراڵی نێردران
پاشان چالاکوانان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر چوونە پۆستخانە و دەیان کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی نارد. دووپاتکرایەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکان دەبن.
پاشان چالاکوانان گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان و تا کاتژمێر ١٧:٠٠ چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.