چالاکوانانی ژنێڤ: بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ
چالاکوانانی ژنێڤ شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتیان بیرهێنایەوە و بانگەوازیان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ.
چالاکوانانی ژنێڤ شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتیان بیرهێنایەوە و بانگەوازیان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ.
چالاکیی دانیشتن لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی ژنێڤەوە هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی نەیشتن کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە ئەنجام دەدرێت، ئێستە لە هەفتەی ٥١ هەمیندایە.
چالاکوانان کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە چالاکی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن، ئەم هەفتەیە شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتیان بیرهێنایەوە.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ژنێڤ عوسمان تەکین ڕایگەیاند بە چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان لە ٢١ ی ئاداری ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد، گەلی کورد سەردەمێکی نوێی دەست پێ کرد، بە تێکۆشانی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە گابار، فەلسەفەی بەرخۆدان دەستی پێ کرد، جەختی کردەوە هێشتا داستانی بەرخۆدان لە چیاکان بەردەوامە.
تەکین دووپاتی کردەوە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بدەنەوە، گوتی: "تاکە مەرجی بەدیهێنانی بانگەوازەکە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە".
تەکین داوای کرد کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ بەرامبەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکەی ژنێڤ فەیسەڵ کوشکاندی دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بە کوردی خوێندەوە، ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەنجامی هاوکاریی سەد ساڵە لەگەڵ دەوڵەتانی ئەوروپا، لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا شەڕی دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی دەستپێکردووە و گوتی:
"بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی ئەوەی ڕەخساندووە کە هەنگاوی مێژوویی هەڵبگرێت و بەرپرسیارێتی گرنگ لە ئەستۆ بگرێت".
چالاکییەکە بە دروشمی "بە گیان و خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک"، "ژن ژیان ئازادی"، "رێگای شەهید ڕێگای ئێمەیە، پەکەکە پارتی ئێمەیە"، تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.