بە دیمەن

چالاکوانانی ژنێڤ بێریتانیان بیرهێنایەوە

لە چالاکیی دانیشتن لە شاری ژنێڤی سویسرا سیمبولی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) یادکرایەوە.

چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا ٤٦ مانگە بەردەوامە.

کوردستانیان لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە، هەموو چوارشەممەیەک لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا سیمبولی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) یادکرایەوە، کە لە شەڕی ساڵی ١٩٩٢ دژی داگیرکاری و خیانەت لە شاخێکەوە خۆی بەردایە خوارێ.

چالاکییەکە لە کەسێتی بێریتان هێڤی بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کورد دەستی پێ کرد. پاشان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە فەیسەڵ کوشکانادی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "بەدیهێنانی ئازادیی ڕێبەرێتیمان تاکە مەرجە بۆ بەدیهاتنی ئەو گفتوگۆیانەی ئەمڕۆ دەکرێن. بۆ ئەوەی ئاشتییەکی بەردەوام لە هەرێمەکە بێتەدی، موخاتەبی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، ڕێبەرێتی ئێمەیە".

کوشکانادی لەکۆتاییدا گوتی: "پاش شەهیدبوونی بێریتان، شوێنکەوتەکانی وی لەڕێگەی بەسوپابوونی ژنەوە تۆڵەیان کردەوە".