چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دوو هەفتەیە بەردەوامە

چالاکی دانیشتن لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوو هەفتەیە بەردەوامە.

کوردستانیان هەفتەی رابردوو لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چادری بەرخۆدانیان دانا و لەگەڵ کەشوهەوای سارد بەردەوامیان بە چالاکیەکەیاندا.

چالاکی ئەم هەفتەیە لەلایەن چالاکوانانی ئەنجومەنی گەلی لۆزەرینەوە وەرگیرایەوە. چالاکوانان بۆ رێزگرتن  لە کەسایەتی یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار ڤیان سۆران کە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاگری لە لاشەی خۆی بەردا، خولەکێک وەستان.

کوردستانیان لەگەڵ کەشوهەوایەکی سارد بەردەومیان بە چالاکیەکەیاندا.

شاندێکی شارەوانی جنێڤ سەردانی چالاکوانانی کرد. لەسەر ناوی شاندەکە، ئالفۆنسۆ گۆمەز رایگەیاند، داواکاری چالاکوانان لە ڕووی دیموکراسیەوە مافدارن و وتی، " گەلی کورد بۆ مافەکانی و خۆسەری خۆی، چەندین ساڵە تێدەکۆشێت. لەم ڕوویەوە خۆشەویستی گەلانی جیهانی بەدەستهێناوە و بووەتە هێز."

گۆمەز رایگەیاند، بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەرانبەر گۆشەگیری بەهۆی بەرژەوەندیەکانیانەوەیە.

گۆمەز باسی ئەوەی کرد، ئەوان پشتگیری لە گەلی کورد دەکەن، پشتگیریان بۆ چالاکیەکان بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە دەست بە کەمپینی نامە بۆ داواکاری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ١ی شوبات دەستیپێکرد. شارەوانی جنێڤ هاوکاری خۆی بۆ کەمپینەکە دەربڕی.

بۆ گەیشتنی نامەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان، شارەوانی جنێڤ هەوڵەکانی بەگەڕ دەخات.

عەبدولرەحمان ئیلباش کە لە لۆزەرنەوە بەشداری لە چالاکیەکەدا کردووە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی، "ئێمە هەم پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەین و هەم بۆ ئەوەی دەنگی زیندانیان کە دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کردووە بە نەتەوە یەکگرتووەکان بگات، چالاکیان ئەنجامداوە. تا رێبەرمان ئازاد نەبێت لە ڕووی فیزیکیەوە و گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، چالاکیەکان بەردەوام دەبن.

چالاکی دانیشتنەکە لە رۆژانی دووشەمە، سێشەمە و چوارشەمە ئەنجام دەدرێت. چالاکیەکە سێشەمە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کورد لە بێرن، دەور دەکرێت.

ف.ق