ده‌ستپێشخه‌ری پشتیوانی له زیندانیان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج رابكێشێت بۆ سه‌ر ئه‌شكه‌نجه و مردن له زیندانه‌كان، ویستی له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ری (ئاتهكه) له یهنیبوسنای ئیسته‌نبوڵ چالاكی 'تابوتی خوێناوی' ساز بكات، به‌ڵام پۆلیسه‌كان نه‌یانهێشت.
ئه‌ندامان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به تابوتی خوێناوییه‌وه ده‌ستیان به رێپێوان كرد و سه‌رنجیان راكێشا بۆ سه‌ر مردنی فه‌رحان یڵماز كه دوو رۆژ مابوو ئازاد بكرێت، به‌ڵام له زیندانی سیلڤیریه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئه‌ركان چتا وتی، "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه یڵماز به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام به ته‌رمه‌كه‌یه‌وه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له به‌ڵگه‌نامه‌ی مردن‌دا ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری به ده‌سته‌واژه‌ی "نه‌خۆشی كتوپڕ" باسی لێكراوه.
ئه‌ندامانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و تابوته‌ی هێنابوویان وه‌ك هێمای خوێن ره‌نگی سووریا‌ن پێداكرد. پۆلیسه‌كان ده‌وریان دان.
ئه‌ندامێكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌وێ به‌م جۆره دووا: "ئه‌و تابوته تابوتی فه‌رحان یلچمازه كه له سیلیڤریه له‌لایه‌ن ده‌یان پاسه‌وانی زیندانه‌وه كوژرا. ئه‌و تابوته تابوتی غه‌ریبه گهزهره كه له گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی كاندرا به ئه‌شكه‌نجه كوژرا".
پۆلیسه‌كان سێ ئه‌ندامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، به زۆره‌ملێش راگهیاندنكارانیان له شوێنه‌كه دوورخسته‌وه.
هـ . ب