چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ژنێڤ گەیشتە ٣ ساڵ
بەبۆنەی ٣ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگری لە شاری ژنێڤی سویسرا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا.
بەبۆنەی ٣ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگری لە شاری ژنێڤی سویسرا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا.
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کرد، ٣ ساڵی تێپەڕاند. بەو بۆنەیەوە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی "کاتی ئازادییە" دەستی پێ کرد و هەموو چوارشەممەیەک بەردەوامە، لەنێو ئەم سێ ساڵەدا هەوڵدراوە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕای گشتی جیهان بناسێنرێت.
سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، بەشداری چالاکی دانیشتنەکە بوون لە چوارچیوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
بەناوی کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ی سویسراوە، هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە-سە)، سەلما سورەر، ڕایگەیاند، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. گوتی: "ئەمساڵ دەکەینە ساڵ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ". دووپاتی کردەوە، درێژە بە هەڵمەتەکە دەدەن.
جەماوەر لای خۆیانەوە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی (nation) گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لەسەر ناوی جەماوەر و دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، سیاسەتمەدار، محەمەد ئەسڵان قسەی کرد.
ئاماژەی کرد بە مانگرتنی زیندانیانی کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هەروەها گوتی: " سەرەڕای هەموو فشارەکان کورد خاوەنداری لە ڕێبەرێتی خۆی دەکات و پێویستە هەمووان خاوەنداری لێ بکەن. هیچ فشارێک نابێتە مایەی سەر نەوی کردن. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەرخۆدانی بێوێنە بەڕێوەدەبات. گەلەکەشمان لە چوار پارچەی کوردستان و لە چیاکان بەرخۆدان دەکەن".
ئاسڵان پیرۆزبایی لە تێپەڕێنی ٣ ساڵ بەسەر چالاکییەکەدا کرد، بانگەواز لە دەوڵەتانی جیهان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کرد پشتیوانی گەلی کورد بکەن، چونکە ئەم گەلە تەنها لەپێناو خۆی بەرخۆدان ناکات، بەڵکو ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی تاریکی داعش لە جیهاندا. نموونەش بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بوو. گوتی: "ئەگەر کورد بۆ مافی جیهان بەرخۆدان دەکات، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپاش بۆ ئازادی گەلی کورد ڕۆڵ بگێڕن. هەوڵبدەن بۆ دانپیانان بە گەلی کورددا".
پاشان تابلۆی ئیمراڵی لە گۆڕەپانەکەدا دڕێنرا، دواتر چالاکوانان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.