چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی ئۆجالان لە مارسیلیای فەرەنسا بەردەوامە

چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٣هەمین رۆژی خۆی تەواو کرد.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ڤیوکس – پۆرت لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و کوردستانیان لە شارەکانی بۆردیوکس، مۆنتپیلیر، مارسیلیا و دراگوینگان کۆبوونەتەوە و چالاکییەکە بەرێوەدەبەن.

ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان لە چوارچێوەی کەمپەینی "دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە چالاکییەکەدا ئیمزایان کۆکردووەتەوە و چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)ش "کتێبخانەى رێبەرایەتی"یان بە هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکە ناساند.

گیونکار گوڵتەکین بە ناوی تەجەشەەوە سڵاوی لە سەرکەوتنی گارە کرد و داوای لە گەنجان کرد، بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن.

سوڵتان یڵدز لە شاری بۆردیوکسەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا هاتبوو و داوایکرد، وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان پشتیوانی لە چالاکییەکان بکەن و تیایاندا بەشدار بن.

بە درێژایی رۆژ و لە چالاکییەکەدا سرود و گۆرانیی کوردی وترایەوە.

محەمەد عەلی ئایادی هونەرمەندی شێوەکاری سەر شەقام لە شوێنی چالاکیی چادرەکەدا وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی کێشایەوە.

ژ.ت