چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا

لە وڵاتانی ئەوروپا چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە چەند شارێکی ئەوروپا، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکی جیاوازیان ئەنجامدا.

ئەسینا

لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، کوردستانیان و دۆستەکانیان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لەو چالاکییانەی لە چوارچێوەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچن.

هەروەها تیشکخرایە سەر بەرفراوانکردنی هەڵمەتی ئازادی و گرنگی بەشداربوون لە چالاکی ١٥ ی شوبات لە ئەسینا.

ڤیەنا

لە شاری ڤیەنا ١٤ ڕێکخراو لەژێر ناوی  فیدراسیۆنی جڤاکی کوردی نەمسا، کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەست پێ کرد.

کەمپەینەکە تا ١٥ ی شوبات بەردەوام دەبێت و پاشان واژۆکان دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

داواکاریی چالاکوانان لە حکومەتی نەمسا و کۆمیتەی وەزیران بەم جۆرەیە:

- کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.

- چاوپێکەوتنی دەمودەستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران.

- جێبەجێکردنی ڕاپۆرتەکانی سی پی تی و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی.

- ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

چالاکوانان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکانی نەمسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دراگینیان

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە شاری دارگینیانی فەرەنسا هەزاران کەس ڕێپێوانیان کرد.

لەسەر ناوی تەجەشە، محەمەد کایا تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بەرپرسیارێتییەکی مەزن لەسەر گەلەکەمان و گەنجانی کوردە. بانگەوازی کرد هەمووان بەشداربن لە ڕێپێوانی درێژی ٩ ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا.

تۆلۆن

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لە تۆلۆن ڕێپێوانیان کرد.

لەسەر ناوی تەجەشە محەمەد کایا، ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی بێ وێنە ئەنجام دەدات، ، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بەرپرسیارێتییەکی مەزن لەسەر گەلەکەمان و گەنجانی کوردە. بانگەوازی کرد هەمووان بەشداربن لە ڕێپێوانی درێژی ٩ ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا.

هەروەها گوتی: "ئێمە دەڵێین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی نەیەت، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە گۆڕەپانەکان دەبین".

لەندەن

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەسەر بانگەوازی هاوبەشی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و مەجلیسی گەلی کورد و (UPOTUDAK) دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی نەخۆش چالاکی ئەنجامدرا.

ئەو سۆسیالیستانەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٣ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتووە، بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان.

جەخت لەوە کرایەوە، گۆشەگیری بە تێکۆشانی بەرفراوان کۆتایی دێت.

هەروەها بانگەواز لە کرێکاران و هێزە دژە فاشیستەکان و ژنان و گەنجان و کۆچبەران و ئەنتەرناسیۆنالیست و کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕانی ئەوروپا کرا، پشتگیریان بکەن بۆ تێکۆشانی هاوبەش دژی ئەو ستەم و زۆردارییەی لە کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت.