چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک ٢ مانگی تێپەڕاند

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بەردەوامە، قوربانیانی بومەلەرزەکەی ٦ ی شوبات یادکرانەوە.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بە پشتیوانی گەل بەردەوامە.

وان

چالاکییەکەی وان ٦٤ ڕۆژە بەردەوامە.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی، ڕەشاد ئەرسەلان گوتی: "چالاکی مانگرتن لە خواردن و ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان پیرۆز دەکەین، ئێمە هەردەم هاوشانی گەل تێدەکۆشین".

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد ٦٤ ڕۆژە بەردەوامە.

بەبۆنەی ساڵیادی بومەلەرزەکەی ٦ ی شوبات، چالاکییەکی بێدەنگ ئەنجامدرا، دایکانی قوربانیانی بومەلەرزەکەیان یادکردەوە.

ئێلح

چالاکییەکەی ئێلح ٦ ڕۆژە بەردەوامە،

کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی، هاوشانی گەل وەک پشتیوانییەک سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

مێردین

چالاکییەکەی مێردین ٣١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" و قوربانیانی بومەلەرزەکە یادکرانەوە.

ئەدەنە

چالاکییەکەی ئەدەنە ٦٥ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکییەکە بە بەشداری دایکانی ئاشتی ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین ٦٥ ڕۆژە بەردەوامە. دایکانی ئاشتی پشتگیریان لە چالاکییەکە کرد و داخوازییەکانی خۆیان دەربڕی.

ئیستەنبوڵ

چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٥٦ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، هەتا شکاندنی گۆشەگیری، ئەم چالاکییە بەردەوام دەبێت.