"چالاکییەکەمان نیشانەی تێکۆشانی ئازادیمانە"
گروپی نوێی چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' رایانگەیاند، چالاکیی ئێشکگری کورتەیەکە لە تێکۆشانی ئازادیی کورد و راشیانگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت.
گروپی نوێی چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' رایانگەیاند، چالاکیی ئێشکگری کورتەیەکە لە تێکۆشانی ئازادیی کورد و راشیانگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت.
ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەلایەن دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکیی ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥٠٥دایە.
هەفتەی نوێی چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بۆدێنسی و ئولم، بەڕێوەدەچێت.
گروپێ نوێی چالاکیی ئێشکگرییەکە پێکهاتوون لە ئەحمەد بایتار، مستەفا پۆڵات و عەلی دۆنمەز.
ئەحمەد بایتار بەناوی گروپەکەوە وتی: "ئەو دەوڵەتانەی هاوکار و هاوبەش بوون لە دیلکردن و گۆشەگیریی سەر ڕێبەرمان، هەموو ڕۆژێک هاوکاریی خۆیان لە دژی گەلی کورد دووپات دەکەنەوە".
ئەحمەد بایتار باسی لە گرنگیی چالاکیی ئێشکگری کرد، کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە.
چالاکوان ئەحمەد بایتار ئاماژەی بەوە کرد، چالاکیی ئێشکگری لە ٥٠٥دا بە بڕیار و پێداگرییەوە بەردەوامە و ئەوەش نیشانەی تێکۆشانی ئازادیی کوردە و وتی، کورد لە هەموو شوێنێک بۆ رێبەرایەتی و ئازادیی خۆی تێدەکۆشێت.
ژ.ت