چەکدارانی ڕۆژ لە گەل دەوڵەتی تورک بەشدارن لە هێرشی داگیرکاریدا

ئاشکرا بوو بەشێک لە چەکدارانی ڕۆژ( پێشمەرگەی ڕۆژ) بەشدارن لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە گارێ و شانبەشانی سەربازانی تورک جموجووڵ دەکەن.

بە پێی زانیاری هەواڵنێری ئاژانسەکەمان کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، بەشێک لە چەکدارانی ڕۆژ بەشدارن لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە گارێ و شانبەشانی سەربازانی سوپای تورک جموجووڵ دەکەن.

بەشێک لە چەکدارانی رۆژ( پێشمەرگەی ڕۆژ) ماوەیەک پێش ئیستا ڕاگەیەنراوێکیان دابوو کە تاکە ئامانجی ئەوان پاراستنی کوردستانە و لە دژی پەکەکە شەڕناکەن، بەڵام ئاشکرا بوو کە ئیستا بەشدارن لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر گارێ.

بە تایبەتی بەشێک لە هێزەکانی لەشکەری ڕۆژ کە لە ڕۆژئاوا لە خەتی وڵاتپارێزی دەرکەوتنە و بوونەتە چەتە، ڕاگەیەنرا کە بەشداری هێرشی داگیرکاری بوونە.

' ئەو کەسانەی کە بەشداری هێرشەکان نەکات لە ئەرکەکانیان دەر دەکرێت و دەستگیردەکرێن و لە شوێنی ئەوان کادیرەکانی پەدەکە دادەنێن'

سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە کە بەشێک لە چەکدارانی رۆژ کە لەنێو خۆیاندا ناکۆکن، ئەو کەسانەی کە قەبووڵ ناکەن بەشداری بکەن لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە گارێ، لە ئەرکەکانیان دەردەکرێن و دەستگیردەکرێن و لەجێگەی ئەوان کادیرەکانی پەدەکە جێگیر دەبن. ڕۆژی ١٠ی شوبات کە هێرشی داگیرکاری دەستیپێکرد، گروپێکی ٦کەسی لە چەکدارانی رۆژ لە خاڵی شەرمین کە دەسپێکی شارۆچکەی باکرمانی ئاکرێ-ی باشووری کوردستان جیگیر بوون.

ک-ش