لە مارسیلیا سڵاو لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن کرا
کوردستانیان لە مارسیلیا، سڵاویان کرد لەو زیندانیانەی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانیان لە خواردن گرتووە.
کوردستانیان لە مارسیلیا، سڵاویان کرد لەو زیندانیانەی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانیان لە خواردن گرتووە.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، لەڕێگەی گردبوونەوەیەکەوە، سڵاو لە زیندانیانە کرا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، هاوکات بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، لەسەر ناوی مەجلیسی جڤاکی دیموکراتیک قسەکرا و گوترا: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تەنها ئازادی گەلی کورد نییە، ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. چالاکییەکانمان بۆ پشتیوانی هاوڕێیانی زیندان بەردەوام دەبێت. بەرپرسیارێتیەکی مەزن لە ئەستۆی کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپایە".
هەروەها لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کتێبخانەیەکی مەزن لە شارەکە کرایەوە تاوەکو کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگەیەنرێتە خوێنەران.