د. لویدۆ: بەهۆی گۆشەگیرییەوە ڕێگەی ئاشتی دەگاتە بنبەست

د. لەس لویدۆ یەک لە دامەزرێنەرانی کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی تاوانبارکردنی جڤاکی کۆچبەر (CAMPACC) ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی چارەسەر ئاشتیانە دەبەستێت، داوای ئازادی وی کرد.

د. لەس لویدۆ لە زانکۆی (open)، یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیا و یەک لە دامەزرێنەرانی کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی تاوانبارکردنی جڤاکی کۆچبەر، لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین قسەی بۆ میدیا خەبەر کرد.

لویدۆ ئاماژەی بەوە کرد پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت، بانگەوازی کرد بۆ پشتگیری لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵمەتی چارەسەری سیاسی پرسی کورد.

دووپاتی کردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەباشی دەیزانی چارەسەری ئاشتیانە بە گۆڕانی جدی لە دەوڵەتی تورکدا دێتەدی و گوتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە هەرێمەکە بە فیکری ئۆجالان دامەزراوە، سیستەمێکی نموونەییە بۆ بەدیهاتنی ئاشتی".

لویدۆ ڕایگەیاند پێویستە داواکانمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتر بکەین، خاوەندارێتی زیاتر لە کەمپیەنی ئازادی بکەین، کار بۆ لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە بکەین، پێویستە هاوکاری ئابووری دەوڵەتی تورک بۆ دامەزراوە ئەکادیمیەکانی بەریتانیا ئاشکرا بکەین کە پرۆپاگەندە بۆ ئەم دەوڵەتە دەکەن، پشتگیری لە کەمپەینی "بایکۆتی تورکیا" بکەینم بۆ ڕاوەستاندنی پشتگیریە ئەکادیمی و بازرگانی و سەربازیەکانی بەریتانیا بۆ تورکیا.

ئاماژەی بەوە کرد پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وا دەکات دەوڵەتی تورک فشارەکان بۆ سەر گەلی کورد زیاتر بکات و گوتی: " گۆشەگیریی ڕەهای ئۆجالان ڕێگری لە هەر جۆرە چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکات. کاتێک باسی گرنگی ئازادی ئۆجالان دەکەین، ناتوانین ئەم ڕاستییە پشتگوێ بخەین. ئازادی ئۆجالان کۆتایی بە پەیوەندییە قێزەونەکانی ڕژێمی تورک لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و شەڕی تایبەتی دژ بە کوردیش دەهێنێت. تاکە ڕێگە بۆ ڕژێمی تورک بۆ کۆتایی هێنان بە ستەم و چەوساندنەوەی گەلی کورد کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک خۆیان بەڕێوە ببەن، ئازادی ئۆجالانە. پێویستە لە گرنگی ئازادی ئۆجالان تێبگەین و ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکان لە هەموو جیهان و بە تایبەت لە بەریتانیا بە دەنگی بەرز داوای ئازادی ئۆجالان بکەن".