لە راگەیاندراوەکەى کۆمسیۆنەکانی باشوودا هاتووە، "دادگای هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر لەبری گوێ لەداوکانیان بگرێت و ڕاستیەکان وەک خۆی ئاراستە بکات، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەک تەواوکاری کاری دەزگا سەرکوتەکارهکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و دهۆک، دێت و بریارێکی ئاوا نا یاسایی و دژبە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپشاندان دەردەکات، تا وەکو به پشتێنێکی توندی یاسایی پاساو بدات بە سیستەمی دیکتاتۆری و سەرکوت وئیرهابی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهوهش بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکرات و هاوئاوازەکانیان".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئێمه بانگەواز لەهەموو گەلی کورد لەدەرەوەی وڵات دەکەین، چالاکوانان و ڕۆشنبیران و ئەکادمیکاران و سەرجەم چین وتوێژەکان، که بێدەنگ نەبن لەئاستی ئەم دەسەڵاتە بێ باک و سەرکوتکارەی حکومەتی هەرێم و به تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. هەموو کەسەیاتی و گروپ وڕێکخراو و کۆمەڵەکان لە دەرەوەی وڵات، گرنگە که ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و چالاکی جۆراوجۆر دژ بەو دۆخە ترسناکە ئەنجام بدهن، ئهگهر ههموو نهبین به یهک دهنگ ئهوا ئهمڕۆ ئهوانن، سبهینێ تاک بهتاکی کۆمهلگا ههمان چارهنوس چاوهڕێیان دهکات".
دەقی راگەیاندراوەکە
ئازادی بۆ سەرجەم زیندانیان ، نا بۆ دادگای حیزبی
پاش زیاتر لە شەش مانگ لەدەستگیرکردنی پۆلێک لە چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەوان و مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەشارەکانی دهۆک و هەولێر، بەپێی ئەو تۆمەت و بوختانانەی کە لەلایەن دەزگاکانی ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆیان دروستکرابوو، ئهمڕۆ بەناو دادگایی هەولێر بڕیارێکی مهترسیداری به زیندانی شەش ساڵ بۆ هەریەک لە (شڤان سعید، گوهدار زێباری، شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا) دەرکرد.
بڕیاری دادگا بنەمایەکی یاسایی و بێ لایەنی لەخۆ نەگرتوە، بەڵکو بەتەواویی لەژێر کۆنترۆڵ و هەژموونی پارتی دیموکراتدایە! ئەو چالاکوانانە بۆ داوای مافەکانی خۆیان بەدەنگ هاتوون و داوایان لەلایەنی حکومی و بەرپرسەکان کردوە موچە و باری ژیان و گوزەرانی خەڵک چاک بکەن، داوای ژیانێکی باشتریان کردوە، داوای مافی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنیشینانیان کردووە کە دۆخیان لەخراپترین باردایە.
دادگای هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر لەبری گوێ لەداوکانیان بگرێت و ڕاستیەکان وەک خۆی ئاراستە بکات، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەک تەواوکاری کاری دەزگا سەرکوتەکارهکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و دهۆک، دێت و بریارێکی ئاوا نا یاسایی و دژبە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپشاندان دەردەکات، تا وەکو به پشتێنێکی توندی یاسایی پاساو بدات بە سیستەمی دیکتاتۆری و سەرکوت وئیرهابی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهوهش بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکرات و هاوئاوازەکانیان.
ئێمە وەک کۆمسیونەکانی باشووری کوردستانی کەجەدەکە /ئەوروپا وێڕای ئیدانەی ئەو بڕیارە نا یاسایی و دژە ئازادیەی دادگایی هەولێر، کە پێمان وایە تەواو وابەستەی ویستی پارتی دیموکراتی کوردستانه، داوادەکەین بڕیارەکه هەڵوەشێتەوە و سەرجەم زیندانیانی چالاکوانی مەدەنی و ڕۆشنبیر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەستگیرکراوی هەولێر ودهۆک ئازاد بکرێن.
ئێمه بانگەواز لەهەموو گەلی کورد لەدەرەوەی وڵات دەکەین، چالاکوانان و ڕۆشنبیران و ئەکادمیکاران و سەرجەم چین وتوێژەکان، که بێدەنگ نەبن لەئاستی ئەم دەسەڵاتە بێ باک و سەرکوتکارەی حکومەتی هەرێم و به تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. هەموو کەسەیاتی و گروپ وڕێکخراو و کۆمەڵەکان لە دەرەوەی وڵات، گرنگە که ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و چالاکی جۆراوجۆر دژ بەو دۆخە ترسناکە ئەنجام بدهن، ئهگهر ههموو نهبین به یهک دهنگ ئهوا ئهمڕۆ ئهوانن، سبهینێ تاک بهتاکی کۆمهلگا ههمان چارهنوس چاوهڕێیان دهکات.
ژ.ت