دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا دەربارەی دەمیرتاش داوای لە ئاکەپە و مەهەپە کرد بەرگری لە خۆیان بکەن

دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا (DMME) ، دەربارەی سەردانی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کە بە دیل گیراوە، لە ئاکەپە و مەهەپە داوای کرد بەرگری لە خۆیان بکەن و وڵام بدەنەوە.

دادگەی مافی مرۆڤی ئەوڕووپا دەربارەی زیندانی هێشتنەوەی دوویەمینی هاوسەرۆکی پیشووی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کە بەدیل گیراوە لە سەردۆسیەی کۆبانی، داوای لە دەسەلاتدارانی ئاکەپە و مەهەپە کرد بۆ بەرگری لە خۆیان بەڵگەی خۆیان ڕوو بکەن.

دادگەی ئەورووپا  پرسیاری کرد کە گرتنی دەمیرتاش بە پێی گوومان بەجێگە، بیانووی بەجێگە و کاتی بەجێگە دەکرێت یان نا. هەە وەها پرسیاری کرد گرتنی دەمیرتاش بۆ ئامانجی سیاسی پێشلکاری کراوە یان نا.

"پارێزەرەکان داوایانکرد''

ئەم داواکاریەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا  لە لایەن پارێزەرەرانی دەمیرتاش ڕەمەزان دەمیر و بەنان مۆلوو لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە.

ک-ش