"داوای لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دەکەین"

نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی جڤاکی کوردی ئەوروپا بۆ ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی سبەی داوای لێپرسینەوەیان لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس کرد.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدەکە-ئە) ئەنگین سەڤەر، ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دیلان ئامەد، سەرۆکی کۆنسەی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلانی، بانگەوازیان لە هەمووان کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەی سبەی لە پاریس بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە.

گەلی کورد دوو جار لە پاریس کوژرا

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، ئەنگین سەڤەر گوتی: "ئێمە لە ١١ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسداین، کورد لە پاریس دوو جار کوژران. گەلی کورد ١١ ساڵە ئەمە شەرمەزار دەکات و لە گۆڕەپانەکان بەرخۆدان دەکات. لە گارە دێ نۆرد لە ٦ ی کانوونی دووەم بۆ شەرمەزارکردنی هەردوو کۆمەڵکوژییەکە ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجام دەدرێت. لە ٧ ساڵییەوە تا ٧٠ ساڵی وەرن بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان تێکۆشان مەزن بکەین و خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەین و کۆمەڵکوژییەکانی سەر خاکی کوردستان شەرمەزار بکەین".

شەقامەکانی پاریس دادەخەین

ئەندامی تەژەکە-ئە، دیلان ئامەد هەموو کوردان و دۆستەکانیانی بانگهێشت کرد بۆ ڕێپێوانەکە، ڕایگەیاند بە فەرمانی ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک سێ هەڤاڵمان شەهید کراوە، گوتی: "وەرن دەنگمان بۆ گەلی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆشنکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەرزبکەینەوە. بۆ پشتگیری لە تێکۆشانی سارا و ڕۆژبین و ڕوناهییەکان با شەقامەکانی پاریس دابخەین. بە دەوڵەتی فەرەنسا بڵێین: "ئەگەر ناتانەوێت ببنە هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکان، پێویستە کۆمەڵکوژییەکان ڕۆشن بکەنەوە و وەڵامی گەلی کورد بدەنەوە".

وەرن بەڵێنەکانمان بۆ شەهیدان بەجێ بهێنین

سەرۆکی کۆنسەی کەجەدەکە-ئە، موراد جەیلان، ڕایگەیاند دوژمن بەم کۆمەڵکوژییانە دەیویست ڕێگری لە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکات، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەم هێرشە بۆ سەر هێڵی ئازادی ژن. بۆیە پاراستنی شەهیدان، پاراستنی فیکر و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، پاشان بانگەوازی لە هەمووان کرد و گوتی: "با لێپرسینەوە و بەڵێنەکانمان بۆ شەهیدان بەدی بهێنین. دەبێت دۆست و دوژمنانی کورد ببین کە گەلی کورد لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەڕۆن، با بزانن بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان مەزنتر و فراوانتر دەکەین".