دایکانی شەممە بۆ پرسینی چارەنووسی ڕەمەزان کایا کۆبوونەوە

دایکانی شەممە بە مەبەستی پرسینی چارەنووسی ڕەمەزان کایا کە پێش ٣٣ ساڵ لە لایەن گوندپارێزانەوە ڕفێندرا، کۆبوونەوە.

چالاکی دایکانی شەممە

دایکانی شەمە بە مەبەستی پرسینی چارەنووسی کەسوکاریان کە تیرۆر و بێسەروشوێن کراون، لە چالاکی ١٠٥٠مینیاندا لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆبوونەوە.

دایکانی شەممە لە چالاکییەکەدا لە چارەنووسی ڕەمەزان کایا (٢٨)یان پرسی، پێش ٣٣ ساڵ لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران هەڵگیرا. لە کۆتایی چالاکییەکەدا لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەراییدا تاجەگوڵینە دانرا.