دایکانی ئاشتی بۆ ڕێپێوانە درێژەکەی فەرەنسا پەیامی پشتگیریان دا
لە فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژی ئازادی"ـی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دایکانی ئاشتی سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد و پەیامی پشتیوانیان دووپاتکردەوە.
لە فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژی ئازادی"ـی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دایکانی ئاشتی سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد و پەیامی پشتیوانیان دووپاتکردەوە.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ڕێپێوانی درێژی ئازادی"ـی ٢٥ ڕۆژە دەستی پێ کرد و هەر ڕۆژە و لە شارێک ئەنجام دەدرێت. ئەو ڕێپێوانەی لە پاریس دەستی پێ کرد، ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی) کۆتایی دێت.
دایکانی ئاشتی لە تورکیا و کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ ڕێپێوانەکە دووپاتکردەوە.
لە پەیامەکەی دایکانی ئاشتی گوتراوە: "ئەم ڕێپێوانە پیرۆز دەکەین. ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ پشتگیری ئەنجامی دەدەین، سەرکەوتن بۆ ئەوان و گەلەکەمان".
هەروەها بانگەواز لە دایکانی کوردستان کراوە ڕاپەڕن و لە هەر هەلومەرجێکدا بێت ڕێپێوانەکە بگەیەننە ئامانج، لە ٧ تا ٧٠ ساڵی بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بکەن، دەڵێن: "وەک دایکان شوێنکەوتەی ڕێگەی ڕۆڵەکانمان و ڕێبەرەکەمانین".
دایکان دووپاتی دەکەنەوە، لە هیچ ناترسن، تاکە ترسیان دەرچوونی تابووتە لە زیندانەکانەوە.
دایکانی ڕایدەگەیەنن پێویستە ئاشتی و ئارامی بچەسپێت و دەڵێن: "هیواخوازین ڕێپێوانی ئازادی سەربکەوێت، ئاشتی و ئارامی بێتە وڵات و فرمێسکی دایکان بوەستێت".
لەکۆتاییدا دەڵێن: "ئێمە هەردەم دەڵێین، ئاشتی و ئاشتی. پێویستە ئیتر دایکانی کورد نەگرین. دڵمان هەموو برینە. نەوەک ڕۆڵەکانمان، ئێمەین دەمرین. پێویستە ئیتر لەنێوان کورد و تورک ئاشتی بێتەدی".