دەبەپە ٦مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا

پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) بە بەشداری هەزاران کەس لە ئەنقەرە ٦مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە رایگەیاند، ئامادەن بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و میدحاد سانجاریش وتی، یەکێتی نەتەوەی پێویستیەکی گەورەیە.

بە هەزاران کەس بەشداریان لە ٦مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) لە ناوەندی کەلتوری نازم حیکمەت لە ئەنقەرە کرد. هۆڵی کۆنگرەکە بە دروشمی ' بە کۆمەڵگای ڕێکخستنکراو بەرەو ژیانی ئازاد' و ئاڵاکانی دەبەپە خەمڵێنران. هەروەها پانکارتی کوردی و تورکی وەک ' یەکێتی نەتەوەی هەڵبژاردە نییە' پێویستیە' ، 'سورین لەسەر عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتی رێکخستنکراو' و ' ژیانێکی دیموکراتیک، ژینگەیی و ئازادی ژنان' هەڵواسران.

پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە

سەرەتا دۆغان ئەڕباش هاوسەرۆکی دیوانی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان قسەی کرد و سیاسەتی شەڕی حکومەتی رەخنە کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و ڕۆڵی ڕێبەر ئۆجالان لە ئاشتی دیموکراسیدا کرد.

ئەڕباش رایگەیاند، لە ئاشتیدا نابێت یاری هەبێت. ئێمە بانگ لە سی پی تی و هەموو ڕێکخراوەکان دەکەین. بە زوترین کات دەرگاکانی ئیمڕالی بکەنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن. ٢٤ ساڵە بەڕێز ئۆجالان هەموو ژیانی بە ئاشتی و دیموکراسی بەخشی. پێشنیازی خۆی پێشکەش کرد. پێویستە ئەم راستیە ببینرێت بە پێچەوانەوە ناحەقیەکی گەورە دەبێت.

سبەینێ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆدەبنەوە، ئەگەر لایەنگری ئاشتی و دیموکراسین، پێویستە راستی ئیمڕالی ببینن و بە جددی نزیکی ئیمڕالی ببنەوە. ئەگەر راستیەکە نەبینن، ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.

پەیامی سیاسەتمەداران لە زیندانەوە

لەیلا گیوڤەن، گولتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل، سەلاحەدین دەمرتاش و ئیدریس بالوکەن پەیامیان بۆ کۆنگرەکە نارد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەبەپە خواست.

سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان، لە پەیامەکانیاندا ئاماژەیان بە فشارەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد کرد و باسیان لە بەرخۆدانی گەلی کورد لەدژی فشار و هێرشەکان کرد.

هەروەها رایانگەیاند کە تێکۆشانی کوردان بەردەوامە و ئاماژەیان بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕۆڵی ڕێبەر ئۆجالانیان لە چارەسەری کێشەی کورددا بە گرنگ لەقەڵەمدا.

سانجار: یەکێتی نەتەوەیی پێویستیەکی گەورەیە

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی نێوان لایەنە کوردیەکان و گەلی کورد کرد.

سانجار وتی، " هەدەپە لە هەمانکاتدا پێکهاتەیەکە لە هەدەپە. وەک پێکهاتەکانی دیکەی هەدەپە، بە فیداکاری و بریارێکی گەورەوە، تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی بەڕێوە دەبات. بۆیەش پشتگیریەکی زۆری لە هەدەپە کردووە. هەبوونمان لەسەر بناغەی فرەڕەنگی، فرە باوەڕی، فرە زمانی و ئیرادەیەکی بەهێز دروست بووە. یەکێتیمان بە هێزی گەل پێک دێت. دەبەپە لەنێو هەدەپەدا بەرپرسیاریەکی گرنگی هەڵداوەتە سەرشانی. یەکێک لەو بەرپرسیاریانەش یەکێتی نەتەوەییە. ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت، خەباتی تایبەتی دەبەپە پیرۆز دەکەم. گەلی کورد رووبەرووی زوڵم و فشارێکی زۆر دەبێتەوە. بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئێمە و گەل دەست لە تێکۆشانمان هەڵناگرین. بە سەربەرزی ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسیمان بەردەوامە. یەکێتی نەتەوەییش پێویستیەکی گەورەیە بۆ سەرکەوتن."

بایندر: ئامادەین بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەین

هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپەش لە ٦مین کۆنگرەی پارتەکەیاندا قسەیان کرد و رایانگەیاند، نابێت کە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دوابخرێت و ئاماژەیان بەوەدا کە ئامادەن بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

سەرەتا کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەی کرد و وتی، " لە ئامەد کە ناوی قاڕەمانێتی لەسەر دڵی هەڵکەندووە تاوەکو دەرسیم کە هیچ کاتێک چۆکی دانەداوە. لە بۆتان کە بە خوێنی عەگیدەکان دڵێ خۆیان شۆریوە تاوەکو سەرحەد کە چیا سەربەرزەکانی بوونەتە پانەگە سڵاو دەنێرم.

گەلی هێژامان، ئەوە گەلەی ساڵەهای ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت و شکۆی خۆی دەپارێزیت، بەڕێزەوە سڵاوتان لیدەکەن. نوێنەرایەتی پارتەکەمان بۆ ئێمە شکۆیەکی گەورەیە. پارتەکەمان لەسەر بناغەی تێکۆشانێکی گەورە دروست بووە و تاوەکو ئێستا باجێکی زۆری داوە. هەڤاڵتی ئێوە بۆ ئێمە شکۆیەکی گەورەیەوە.

وەک دەبەپە ئێمە تێکۆشانێکی هاوبەشی نەتەوەیی بۆ چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەبەین و رایدەگەیەنین کە ئامادەین لەم بوارەدا بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ بکەن و هەر ئەرکێک بکەوێتە سەرشانمان دڕێغی ناکەین!

ف.ق