'دەبێت دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت'

ژمارەیک رۆژنامەنووس، مامۆستا، چالاکوان و پارێزەری کورد لەپێناو ئازادکردنی سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن ئاسایشی گشتیی دهۆکەوە دەستبەسەرکراوە و زیاتر لە ٢ مانگە بێسەروشوێنە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا کە سەردان و داواکاری پارێزەرانی سلێمان ئەحەمەد بۆ بینینی موەکیلەکەیان بێ وەڵام هێڵراوەتەوە و ئەوەشیان راگەیاندووە، "ئێمە وەک رۆژنامەوانان، مامۆستایان، چالاکوانان، پاڕێزەران و لایەنگرانی ئازادی نیگەرانین لەوەی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی سلێمان ئەحمەد دەکرێتەوە، دووبارەکردنەوەی کە سیناریۆیە بێت کە لە دژی رۆژنامەوان شێروان شێروانی دروست داڕێژرابوو".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی سلێمان ئەحمەدەوە هاتووە:

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەبارەی سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی رۆژنیوز، کە لەلایەن ئاسایشی گشتیی دهۆکەوە دەستبەسەرکراوە، هیچ هەواڵ و زانیارییەک بەردەست نییە.

 ئەو بانگەوازانەی لەبارەی سلێمان ئەحمەدەوە کراون بێ وەڵام بوون و زۆر سەردانی پارێزەرانیش بۆ ئەنجامدانی دیدار بێ ئەنجامبوون.

پارێزەرانی تائێستا نەیانتوانیوە لەبارەی سلێمان ئەحمەدەوە زانیاری بەدەستبهێنن و تەنانەت نەیانتوانیوە دەستیان بەو دۆسیە بگات کە وەک پاساوی دەستبەسەرکدنەکەی راگەیەندراوە.

ئێمە وەک رۆژنامەوانان، مامۆستایان، چالاکوانان، مافناسان و لایەنگرانی ئازادی نیگەرانین لەوەی کە ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی سلێمان ئەحمەد کراوەتەوە، دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە بێت کە لە دژی رۆژنامەوان شێروان شێروان داڕێژرابوو.

بە تۆمەتی بێ بنەما و نایاسایی دەیانەوێت سزا بەسەر سلێمان ئەحمەددا بسەپێنن.

ئەرکی هەموو ئەو رێکخراو و کەسانەیە کە لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پشتیوانی لە ئازادی رادەربڕین دەکەن، بە تایبەتی رۆژنامەوانان، لە دژی ئەو سزا نایاساییانەی لەلایەن حکومەتەوە دەسەپێندرێن، بوەستنەوە.

ئەو کردەوە نایاساییانە ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی تاریک دەبات.

سلێمان ئەحمەد بێتاوانە!

سلێمان ئەحمەد بە هۆی ئەوەی رۆژنامەوان بوو رفێندرا و دەستبەسەرکرا.

ئاسایشی گشتیی دهۆک و حکومەتی هەرێم بەرپرسن لە سەلامەتی سلێمان ئەحمەد.

دەبێت دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت.

واژۆکاران:

ئافات باز، ئەحمەد پەڵدا، ئەحمەد یوجەداگ، عەلی گولەر، عەلی خەلیلۆغڵو، عەلی شنۆیی، ئامەد دیجلێ، ئارین ڕۆژهەڵات، ئێرنێستۆ ئیبۆ، ئارزو دەمیر، ئەسلان ئەسلان، باریش بۆیراز، بارزان شاسووار، بێدران دێرێ، بێریڤان ئیمینئۆغڵو، بێریڤان محەمەد، بێریڤان تینتاش .ئەردۆغان سورگەچ، ئەردۆغان زامور، ئەرشەش قۆسەر، فاروق ساکیک، فاتمە گوڵچیچەک، فەهیم ئیشیک، فێنیا ئیگرێک، فەرهاد چەلیک، فیراز باران، گەشبون کارا، گوڵان ئەکراوی، گونەش ئەرزروملوئۆغڵو، هاکان تورکمان، حەمدین بەیات، هەندرێن هەورامی، حەسیب یەڵدیز، خەدیجە چۆبان، خەیری کزلەر، حەسەن قازی، هەڤاڵ ئارسلان، حسێن داغ، عیسا بولوت، عیسمەت کایهان، عیزەت ئاکجین، کامەر سۆیلەمەز، کارزان عەلی عوسمان، کەنداڵ جودی، کەنداڵ میدیاد ئورەن، لەتیف پاشاهان، لوقمان جوشکون، لوقمان گوڵدڤێ، ماهیر، مەزڵوم دیکمان، مەڵتەم ئۆۆکتای، مەروان دوندار، مەتین یڵدرم، محەمەد کایا، نادیە گوربوز، نازلی دومان، نەجاتی ئابای، نەسرین ئەرگین، نوردۆغان ئایدۆغان، نوری ئەکمان، ئۆزگور پازارچیک، ڕەمەزان ئۆلچێن، ڕیدڤان دۆنەر، ڕیدڤان یاگیزای، ڕیزا باروت، ڕەشاد سۆرگوڵ , ڕۆنی ئایلم، سەباحەدین گوڵتەکین، ساڵح حاجی، سامان نەقشبەندی، سەفکان کۆبانێ، سەلاح خدر، سەلاحەدین ئیشیلداک، سەلمان ئەسلان، سەرجان ئایدین، سەرکان دەمیرێل، سەڤاڵ باڵچی، سیلێمان چەلەب، سۆزدار دەرسیم، سونا تونج، تاهیر کارا، توگبا هەزەر، خەیری چەلیک، یوسف جەبە ، زێدان شاقولی، زەردەشت عەلی.

هـ . ب