ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر له‌ چوار شار ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ و ئۆتۆمبێلیان سوتاند

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، كه‌ له‌ چوار شار چه‌ندین كارگه‌ و ئۆتۆمبێلیان سوتاندووه‌.

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ به‌ راگه‌یه‌نراوێك باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ له‌ بیله‌جیك، ئیسته‌نبوڵ و عوسمانیه‌ چه‌ندین كارگه‌ی سوتاندووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

"١٦ی نیسان له‌ ناوچه‌ی عوسمانلی سه‌ر به‌ بیله‌جیك گه‌راجێكی و ئۆتۆمبێلی 'فاشیستێك'

١٥ی نیسان له‌ ناوچه‌ی باخچه‌ی عوسمانیه‌ فرۆشگای جلوبه‌رگی كلاسمانی ئاكه‌په‌یی و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوی و ئۆتۆمبێلێك

١٤ی نیسان له‌ ناوچه‌ی سانجاكته‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ بارهه‌ڵگرێكی له‌ پاركی ئۆتۆمبێلی پێشانگایه‌كی 'دوژمنی كوردان'،

١٢ی نیسان له‌ ناچه‌ی ئانتاكیای هاتا كارگه‌یه‌ك به‌ ناوی فوركان كه‌ره‌سته‌ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئیختساسی موبیلیات فرۆشه‌كان سوتێنران".

هـ . ب