جێگری سەرۆک پەڕلەمان و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سوورەیا ئوندەری شەوی ١٥ی نیسان جەڵدەی دڵ لێی دەدات، لە نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل ١٢ کاتژمێر نەشتەرگەری بۆ کرا و ڕۆژی چوار شەممە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە خەوێندرا.
دکتۆرەکان لەسەر دوایین دۆخی تەندروستی ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکیان دا.
پڕۆفیسۆر. د. چاڤلان ڕایگەیاند ئوندەر بەباشی وەڵامی چارەسەر کردنەکە دەداتەوە و گوتی: " لەم لایەنەوە مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکات ئەوا وەڵامدانەوەیەکی باشی هەیە. لەو باوەڕەداین پێویستمان بە کات هەیە، تاوەکو ماوەیەکی زۆر ئەمە بەردەوام دەبێت. ئەم دۆخە جێی هیوایە."
د. چاڤلان چیفتچی لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "لە بەشی ڕاستی جەستەییدا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ گۆڕانکارییەک دروستنەبووە. مەترسییەکە هێشتا بەردەوامە. گوتبوومان بۆ ئەمەش کاتی زۆری پێویستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشی چەپی دڵی باشە، ئەمە هیوایەک دەبەخشێت کە یارمەتی لای ڕاست دەدات."