پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوە لە مافەکانی زیندانیان و سزادراوان، سەر بە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا کرد، بەمەبەستی سەردانکردنی زیندانی ئیمراڵی کۆبوونەوەیەکی بە پەلەلە ساز بکات.
لە داواکارییەکەدا هاتووە، بۆ رێگریی لە ئەشکەنجە دەبێت سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکرێت کە ئەوەش بابەتێکی یاساییە و ئەوەش خراوەتەڕوو، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە دژی دەستووری هەمیشەیی و پەیماننامە نێونەتەوەییەکانە.
لە داواکارییەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئەگەر ئەشکەنجە بەردەوام بێت و کۆمسیۆنەکە ئەرکەکانی لە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ نەکات، ئەمە بە واتای داکۆکیکردنە لە سیستمی ئەشکەنجە.
هەروەها بەبیرهێنراوەتەوە کە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سیستمی دوورگەی ئیمراڵی بە ئەشکەنجە پێناسە کردووە و داواکراوە کە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم دیدار و چاوپێکەوتن هەڵبگیرێن. بەو داخوازەوە داوا لە لیژنەکانی پەیوەست بە کۆمسیۆنەکە کرا دەستبەجێ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن.
لە رێگەی ئەو داواکارییەوە هەوڵ دەدرێت هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان بە گوێرەی بنەماکانی مافی مرۆڤ سەرڕاست بکرێتەوە، بەو ئاراستەدا هەوڵەکان بخرێنەگەڕ و سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکرێت.
هـ . ب