دەم پارتی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدات
دەم پارتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وان، مێردین، شڕناخ و شارە سنوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام دەدات.
دەم پارتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وان، مێردین، شڕناخ و شارە سنوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام دەدات.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، لە زۆربەی شارەکان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەکە و هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و ئەنجومەنی گشتی شارەکە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدات.
وان
دەم پارتی لە شاری وان و شارە سنوورییەکان سندوقی دەنگدانیان داناوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارە گەورەکان و هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و ئەنجومەنی گشتی شارەکە. نزیکەی ٣٥ هەزار کەس لە ٨ شار و ٣٥ شارۆچکە دەنگ دەدەن. ئەو کەسانەی کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا چوونەتە بارەگای ناوەندی و شارۆچکەکان و ئەو شوێنانەی سندوقەکانی دەنگدانیان تێدا دانراوە، پێشەنگی ئاهەنگی دیموکراسی دەکەن.
وان، یەکێکە لە قەرەباڵغترین شارەکان، هەڵبژاردن لە ١٣ ناوەند دەستی پێکردووە. بڕیارە لە شاری وان ١٣ هەزار و ٥٠٠ کەس دەنگ بدەن. یەکێک لەو قەزایانەی کە زۆرترین نوێنەری هەیە، ڕێیا ئارموشە، گەل لە هۆڵی ئاهەنگ گێڕان کۆبوونەوە. سەرەڕای بارینی بەفر، هەزاران کەس لە شارۆچکەکانی دەوروبەر سەردانی شوێنی دەنگدانیان کردووە.
نوێنەرەکانیش سەردانی شوێنی دەنگدانەکانیان کرد و دڵخۆشن بە بڕیاری حزبەکەیان و ڕایانگەیاند، بە هەڵبژاردنی کاندیدەکانمان شارەوانییەکان لەدەست قەیومەکان ڕزگار دەکەین.
یەکێک لەو دایکانەی بەشداری دەنگدانەکەی کردووە، ڕەبیعە ساگنچە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو لایەک دەربڕی و دەڵێت: "بەیانی زوو هەستاین، جلوبەرگی ناوچەکەمانمانم لەبەرکرد و هاتینە ئێرە". ئێمە ئاهەنگی پێش هەڵبژاردن دەگێڕین. هاتنی ئێمە بۆ ئێرە بۆ ڕزگارکردنی شارەوانیەکانمانە لە دەستی قەیومەکان. لە وان 14 شارەوانی هەیە، ئێمە بڕیارمانداوە هەموویان وەربگرینەوە. ئەم خاکە خاکی ئێمەیە. ئێمە دەمانەوێت خاکی خۆمان بەڕێوەببەین. هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەخوازم”.
دایکێکی تر بە ناوی هەڤزە گوڵ، هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردنەکە خواست و وتی:"هیوادارم هەموو ڕۆژەکانمان لە کەشێکی ئاوا دیموکراتیک بەسەر بەرین. من باوەڕم وایە کە گەلی کورد دواجار بەو جۆرە دەژیت، کە پێشتر ژیاوە. ئێمە ئەم سیاسەتانەی ئێستا قبوڵ ناکەین. من هاتووم کەسێک هەڵبژێرم کە بە ئیرادەی ئێمە شارەکەمان بەڕێوە ببات. سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستانە. ئامانجمان بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازادە".
ڕەمەزان ئەلگولیش ڕایگەیاند، دوای پڕۆسەی ڕەخنە و ڕخنەداین بڕیاری پێش هەڵبژاردن درا و وتی:" ئەم هەڵبژاردنە بە زۆر دادپەروەرانە و بەجێ دەبینین. بەشداری ڕاستەقینەی گەل سەرەتاییترین و سروشتیترین مافی دیموکراسییە. ٨ ساڵە شارەکەمان لەلایەن قەیومەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. قەیومەکان لایەنگرانی خۆیان لە خاکەکەماندا جێگیر دەکەن و بەرەوپێش دەبەن ئێمە ئەم کردەوە دژە دیموکراسییە قبوڵ ناکەین. تێکۆشانی ئێمە لە دژیان بەردەوام دەبێت. هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەخوازم".
شڕناخ
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شڕناخ کۆنفرانسی پارتی بۆ ٧٤٠ نوێنەران سەندووقی داناوە.
پاشان ئەحمەد ئیستەک ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی وتی:"بە دیموکراسی ناوخۆیی بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین. ئێمە زەمینەیەکی نوێ لە مێژووی سیاسی جیهاندا بنیات دەنێین. ئێمە بڕیارمان لەسەر بنەمای دیموکراسی ناوخۆیی دادەمەزرێنین و پێکەوە سیاسەت دەکەین. ئێمە هێزی تێکۆشانمان لە خەڵکەوە وەردەگرین".
ئیستەک باسی لەوەش کرد کە لە ئەنجامی دیموکراسیدا وەڵامی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدەینەوە و وتی قەیومە ڕاسپێردراوەکان دەنێرینەوە، و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد دەخەینە ڕۆژەفەوە. ئێمە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' شارەکانمان لە باوەش دەگرین. ئێمە شارەکانمان پێکەوە بە پێشەنگایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان بەڕێوەدەبەین.
مێردین
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان کە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی شاری گەورەکان و شارۆچکەکانی قۆسەر، نسێبین، دێریک، ئارتوکلو، ستەورێ، کربۆران و شەمرەخێ و ئەندامان بەڕێوەدەچێت.
هەر نوێنەرێک بۆ شارەوانی شارە گەورەکان ژن و پیاوێک هەڵدەبژێرێت. جگە لەمەش، یەک ژن و پیاوێک دەنگیان پێدەدرێت بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی قەزاکان، بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیش، ژنان و پیاوان مافی دەنگدانیان بەلایەنی کەمەوە دوو کاندید دەبێت.
دهنگدان
لە مێردین هاتنی هاووڵاتیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بەردەوامە. دوای ڕێزگرتن لەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستدا، بەرنامەکە بە ناساندنی کاندیدەکان بەردەوام دەبێت. پاشان دەنگدان دەست پێدەکات. دوای تەواوبوونی دەنگدان، دەنگەکان ئەژمار دەکرێن. هاوسەرۆکانی شارەوانی شارە گەورەکان و ٧ شارۆچکە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بە دەنگدان لە مێردین دیاری دەکرێن، ١٣ کاندید بۆ سەرۆکی شارەوانی مێردین کە 5 کەسیان ژنن هەڵدەبژێردرێن.