یوکسەل موتلو و مەحفوز گولەریوز هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی گەل و ئایینەکانی دەم پارتی راگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە،"٤٥ ساڵ لەمەوبەر، لە نێوان ١٩-٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ١٠٥ کەس لە کۆمەڵکوژییەکەی دژی عەلەوی، کورد و چەپەکان تیرۆرکراون و بە سەدان کەسیش بە وتەی شایەتحاڵان، گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەس بریندار بوون، بێ باوک و بێ دایک و بێ خوشک و برا کران لەو کۆمەڵکوژییەدا، تاڕادەیەکی زۆر لە عەلەوییەکان دوورخرایەوە. هەرچەندە ماوەیەکی زۆر تێپەڕی، بەڵام ئەم خاکە وڵاتێکی گونجاو نەبوو بۆ ژیانێکی ئەمن و ئارام بۆ عەلەوییەکان."
ئەوەش هاتووە، کە هەرچەندە ٤٥ ساڵ تێپەڕیوە بەڵام ئاشکراکردنی هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە زیاتر تێکەڵن لە گەڵ دەوڵەتدا. دەم پارتی ڕایگەیاند کە قەرەبووی ئازارەکان نەکراوەتەوە، داوای لێبوردنیش لە کەسوکاری کوژراوەکان نەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە زۆرینەی پەرلەمانن دەست لە ڕێگرییەکانیان بهێنن و جەختکراوەتەوە،"هەتا تورکیا قەرەبووی شەرمەزاری ڕابردووی نەکاتەوە، هەتا کۆمەڵکوژی لە دژی عەلەوییەکان، کورد و کەمینەکان ڕوون نەکاتەوە، بەرپرسیاران ئاشکرا نەکرێن، لە بەرچاوی مێژوودا سزا نەدرێن، دیموکراتیک بوون ڕوونادات.
بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆمەڵکوژی نوێ بکەین، هەرگیز هەوڵی لەبیربردنەوەی مەڕەش قبوڵ ناکەین و بەردەوام لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەدا دەبین."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەش بە ڕێزەوە یاد کرانەوە.