دەم پارتی لە زۆرێک لە شارەکان نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە و دەستی بە چالاکییەکانی کرد
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازار بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازار بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوە گشتییەکان و کردنەوەی نووسینگەکان، ئەمڕۆ کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی لە زۆرێک لە شارەکان لەگەڵ گەل کۆبوونەوە.
وان
لە ناوچەی قەلقەلی و سەراڤێ شاری وان، بە جۆش و خرۆشەوە نووسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە. کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی کە بە کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە قەلقەلی لەگەشت دا بوون، لەلایەن هاووڵاتیانی دەوروبەرەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان، جەختی لە خۆڕاگری گەلی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند کە گەل سەرۆکایەتی شارەوانیەکان دەکەن.
شەمڕەخ
دەم پارتی نووسینگەی هەڵبژاردنی خۆی لە ناوچەی شەمڕەخی مێردین کردەوە. ئەحمەد تورک کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی مێردینی دەم پارتی و کامران تانهان پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی شەمڕەخی دەم پارتی و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و بەشێکی زۆر لە هاو وڵاتیان ئامادەی کردنەوەی نوسینگەکە بوون.
ئەحمەد تورک ڕایگەیاند، هەر هەڵبژاردنێک بڕیارێکی مێژووییە بۆ کورد و ڕایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتوو، ئازادی و ئاشتی شکۆمەندی کورد گرنگە.
هەروەها لە شارەکانی بەدلیس، ئەستەنبوڵ و ئامەد نوسینگەی هەڵبژاردنەکان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکان لە لایەن دەم پارتیەوە کرایەوە و گەل بە پێشوازیەکی گەرمەوە بەشدارییان لە کردنەوەکاندا کرد.