دەم پارتی پیرۆزبایی لە ئیرادەی دیموکراتیکی خەڵکی کەرکوک کرد
هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەنەکە لە هەڵبژاردنی کەرکوک پیرۆزبایی راگەیاند.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەنەکە لە هەڵبژاردنی کەرکوک پیرۆزبایی راگەیاند.
هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای هاتیمۆگیولاری و تونجەر باقرخان بە راگەیەندراوێک پیرۆزباییان لە ئیرادەی کەرکوکیەکان کرد، کە دوای ١٨ ساڵ بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نیشانیاندا.
راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی بەم جۆرەیە:
"هیوادارین هەڵبژاردن لە کەرکوک، کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگیەکی زۆری هەیە، ببێتە مایەی دموکراسی، دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلانی ناوچەکە. لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا هەموان چاویان لەسەر هەڵبژاردنەکانی کەرکوک بوو کە بە دوور لە گرژی و ئاڵۆزی بەڕێوەچوو و لە سەرووی پارتە سەرکەوتووەکان پێشکەوت ئیرادەی گەلانی کەرکوکە.
لە کەرکوکدا بە تایبەتی دەوڵەتانی هەرێمی و زۆر هێزی دیکە بۆ ئەوەی ناسەقامگیری سیاسی ساز بکەن، بە هەموو جۆرێک دەستوەردانیان کرد. بەڵام سەرباری ئەو دەستوەردانانەش گەلانی کەرکوک بەو هەڵبژاردنەی کە لە ٢٠٠٥ەوە بۆ یەکەمجارە لەو پارێزگایە بەڕێوەدەچێت، ئیرادەی دیموکراتیکی خۆیان نیشاندا و چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی کورد و هەموو گەلانی کەرکوک و هەموو ئایینەکان دەکەین، کە بەشدارییان لە لە هەڵبژاردندا کرد و سڵاو لە ئیرادە و بڕوایان دەکەین.
ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەت کە دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵگاکان بە ستراتیژی "پەرت بکە و زاڵبە" هەروەها گەلان بە گوێرەی ناسنامە و ئایینەکانیان لەیەک دادەبڕێت و بەم جۆرە هەوڵ دەدات کە لە هەرێمەکە ناسەقامگیری ساز بکات. لە دژی ئەو ئەقڵیەتە ئیرادەی گەلانی کەرکوک لە جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هیوا و بڕوا. ئاواتەخوازین کە دوای ئەم هەڵبژاردنە لە کەرکوک وشیاری نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو گەلان و ئایینەکان لە خۆ دەگرێت بەهێزتر بێت و بە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبکرێتەوە.
پیرۆزبایی لە هەموو پارتە سەرکەوتووەکان بە تایبەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەکەین کە هەڵبژاردنێکی شەفاف و دیموکراتیکیان ئەنجامدا. ئێمە دەزانین وەک بە درێژایی مێژوو روویداوە لەمرۆشماندا ئیرادەی گەلی کورد پێکەوەژیانی گەلان بە بنەما دەگرێت. هیوادارین ئیدارەی نوێ لەپێناو ئەوەی گەلانی کەرکوک لە گۆڕەپانێکی دیموکراتیکدا بە ناسنامە و ئایینی خۆیانەوە بە شێوەیەکی ئازاد بژین، بە هەستیارییەوە بجوڵێنەوە".
هـ . ب