دەربارەی پرسی کەرکوک سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە ئەنقەرە چاوی بە هاکان فیدان کەوت
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاکان فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاکان فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاکان فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، حەسەن توران کۆبوویەوە. دەربارەی ئەم بابەتە بەرەی تورکمانی عێراقی ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هەردولا بۆ هاوکاری و بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان گفتوگۆیانکردوە.
شایەنی باسە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لەڕێگەی بەرەی تورکمانی عێراقی و هاوپەیمانەکانیەوە لە هەرێم و عێراق، بگات بە ئامانجەکانی. بەپێی ئەوقسانەی گوتراوە، ئامانجی کۆبونەوەی هەردوولا، پلان دانانە بۆ پاش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا بەرەی تورکمانی بڕیاڕی نەداوە لەگەڵ کام پارت و لایەندا بۆ پارێزگاری کەرکوک هاوپەیمانی ببەستێت، بەڵام پاش ئەم سەردانە، هەڵوێستی بەرەی تورکمانی بۆ ئەنجومەن و پارێزگاری کەرکوک دەردەکەوێت.
بەپێی ئەنجامی کۆتای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کورد لە کەرکوک ٧ کورسی بەدەستهێناوە (یەنەکە ٥ کورسی، پەدەکە ٢ کورسی)، پێکهاتەی عەرەبی ٦ کورسی بەدەستهێناوە، پێکهاتەی تورکمانی ٢ کورسی بەدەستهێناوە، هەروەها مەسیحییەکان لەڕێگەی کۆتاوە کورسییەکیان مسۆگەر کردووە.