دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی: 'ڕۆبۆسکی ئەزموونێکی جدییە'

بە تێپەڕبوونی ١٦١مانگ بەسەر کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکیدا، هێشتا ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە سزا نەدراون و داوای دادپەروەری بەردەوامە.

ئەندامانی دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ ڕوبۆسکی ئەمڕۆ لە شەقامی ساکاریای ئەنقەرە، هەروەک ڕۆژی ٢٨ی هەموو مانگێک گردبوونەوە و داوایان کرد کە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

خۆپیشاندەران لە چالاکییەکەدا پانکارتێکیان بەرز کردبووەو کە لەسەری نووسرابوو "دەبێت بکوژەکان ئاشکرا بکرێن و بۆ ئەوەی ڕووداوی ڕوبۆسکی دووبارە نەبێتەوە بدرێنە دادگا."

تانژو گوندۆزالپ، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ÎHD) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای کۆمەڵکوژییەکە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەقینە ڕووی نەداوە و وتی: "دۆسیەی ڕوبۆسکی دانەخراوە، بەڵکو پەردەپۆش کراوە، دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان و دامەزراوەکانی دیکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم تاوانە، هاوکاریان کردووە."

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆبۆسکی لە ڕوانگەی گەیشتن بە ئاشتی و دادپەروەرییەوە ئەزموونێکی جددییە و وتی: "هەتا لێپرسینەوە لە تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە نەکرێت، ناتوانین دیموکراسی ڕاستەقینە بەدەست بهێنین. ئێمە هەتا بەرپرسانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ڕادەستی دادگا دەکرێن درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."