کۆبوونەوەی دەم پارتی و ئاکەپە دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپە دەستی پێکرد.

کۆبوونەوەی دەم پارتی-ئاکەپە

کۆبوونەوەی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتوون لە هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپە لە ئۆفیسی ئاکەپەی پەرلەمان دەستی پێکرد.

شاندەکەی دەم پارتی لەلایەن جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئافکان ئالا، سەرۆکانی فراکسیۆنی گرووپی ئاکەپە، وتەبێژی ئاکەپە عومەر چەلیک، عەبدوڵا گولەر و ئۆزلەم زەنگینەوە پێشوازییان لێکرا.