کۆبوونەوەی پیشەگەران لە ئامەد: بۆ 'بەشداریکردن لە پڕۆسەکە' ئامادەین
لە ئامەد ژووری بازرگانی، بۆرسە و پیشەگەران کۆبوونەوە، بڕیاری کۆتایی هێنانی بەوکارانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرد و بۆ پڕۆسەکەش پەیامی پشتگیرییان دا.
لە ئامەد ژووری بازرگانی، بۆرسە و پیشەگەران کۆبوونەوە، بڕیاری کۆتایی هێنانی بەوکارانەی بەناوی پەکەکەوە دەکرێن، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرد و بۆ پڕۆسەکەش پەیامی پشتگیرییان دا.
نوێنەری ژووری بازرگانی، بۆرسەی بازرگانی و پیشەگەرانی باکووری کوردستان بە مەبەستی پشتیووانیکردنی پڕۆسەکە لە ئامەد کۆبوونەوە و لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە. سەرۆکی دستۆ، محەمەد کایا پێش ڕاگەیاندراوەکە قسەی کرد.
کایا ئاماژەی بەوەدا بە هیوان بەهۆی پڕۆسەکەوە ئابووری هەرێمەکە پێشبکەوێت و هەرێمەکە بگۆڕێت بۆ ناوەندێکی بازرگانی گرنگ و گوتی: "بۆ ئەوەی پشتگیرییمان بۆ پڕۆسەکە نیشان بدەین هەم لە دژی ڕاگەیاندراوی نەرێنی، بۆ ئەو ئازارانەی لە هەرێمەکەدا چێژراون نیشان بدەین ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکەینەوە."
پاشان ئەنگین یەشیل دەقی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی خوێندەوە و گوتی: "پەکەکە ڕایگەیاند کە لە نێوان ٥-٧ی ئایاری ٢٠٢٥ کۆنگرەی خۆیان بەستووە و لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ش ڕایانگەیاند کە بڕیاری کۆتایی هێنانی بە تێکۆشانی چەکدارییان داوە و کۆتاییان بەوکارانە هێناوە کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن. هیوادارین ئەم بڕیارە مێژووییانە بۆ ئاشتی کۆمەڵگەکەمان و وڵاتەکەمان سودبەخش بن. سوپاسی ڕەنجی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداریان لەم بڕیارەدا کردووە، کە کۆتایی بە لاپەڕەیەکی پڕ لە ئازاری زیاتر لە ٤٠ ساڵ دەهێنێت. هەروەها سوپاسی هەموو کاراکتەرانی کۆمەڵگە دەکەین کە بەرگری لە ئاشتی دەکەن."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کۆتایی هاتنی شەڕ و هاتنی ئاشتی ڕێگە بۆ سەقامگیری ئابووری و گەشەسەندنی دەکاتەوە و ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئێمە قبوڵ ناکەین بیرۆکەی جیاوازی وەک زمانی دووژمنایەتی لە بەرانبەر ئاشتی ئامادە بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا، دەمانەوێت هەمووکەسێک خاوەن بەرپرسیارێتی زمان و ئوسڵوبێک بێت کە بە پێی ڕۆحی پڕۆسەکە بەکاری بهێنێت. هەروەها ئێمە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری پڕۆسەکە دەکەین و بۆ بونیاتنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی ئەوەی بکەوێتە ئەستۆمان ئامادەین ئەنجامی بدەین."
محەمەد کایا لە دوای ڕاگەیاندراوەکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی: "بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە زووترین کات پێشبکەوێت بانگەوازی هەنگاونان دەکەین. هەم ڕێکخستن هەم دەوڵەت ڕایانگەیاندووە هیچ مەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بەم پرۆسەی شەڕە دانەنراوە، بەڵام هەنگاو هەیە کە دەبێت بنرێت. ئەمانە مەرج نین، ئەمانە هەنگاوی پێویستن."