کۆبوونەوەکەی دەم پارتی و مەهەپە کۆتای هات
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و مەهەپە لە ئۆفیسی پەڕلەمانی مەهەپە دوای ٤٠ خولەک کۆتای هات.
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و مەهەپە لە ئۆفیسی پەڕلەمانی مەهەپە دوای ٤٠ خولەک کۆتای هات.
شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە دوای ٤٠ خولەک کۆتایی هات.
شاندەکی دەم پارتی لە کۆبوونەوکەدا بریتیبوون لە هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، سەرۆکفراکسیۆنانی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچگیت و سزای تەمەلی و لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و شاندی هاوڕێی فاتیح یڵدز و جەلال ئادان کۆبوونەتەوە.
کۆبوونەوەکە ٤٠ خولەکی خایاند، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نوسینەگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە بەرفراوانی ڕووداوەکانی تورکیا و هەرێمەکە هەڵسەنگێندراون، ئاماژەش بەوەکراوە کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بووە.
ڕاگەیاندرا لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکانی دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا، کۆتا دیدری ئیمراڵی و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کراوە.
رۆژەڤی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لەو هەنگاوانەی کە پێویستن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، ڕۆڵی پەرلەمان، پاکێجی نوێی دادوەری، ئەو کۆمیسیۆنەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە پەڕلەمانەوە پێکبهێندرێت و دەستووری بنەڕەی تورکیا.
دەربارەی کۆبوونەوکە نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "دەسنیشان کراوە پێکهێنانی کۆمسیۆنێک کە ئەرکێکی بنەڕەتییە لەژێر چەتری پەڕلەمان و بەشداربوونی پارتە سیاسییەکان بەشێوەیەکی چالاک لەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. لەم چوارچێوەیەدا شاندەکەمان سبەینێ لە پەڕلەمان لەگەڵ شاندی ئاکەپە کۆدەبێتەوە."