ئەردۆغان: بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ ١٠ یاساناسم ئەرکدار کردووه
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ڕایگەیاند بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ تورکیا تێکۆشانی دەستیپێکردووە و بەو بۆنەوە ١٠ یاساناسی ئەرکدار کردووە
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ڕایگەیاند بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ تورکیا تێکۆشانی دەستیپێکردووە و بەو بۆنەوە ١٠ یاساناسی ئەرکدار کردووە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار لە کۆبونەوەی سەرۆکی شارەکانی حیزبەکەیدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ تێکۆشانی دەستیپێکردووە و وتی: "ئێمە ئەم گەلە لە شەرمەزاری دەستووری کودەتاچیەکان ڕزگار دەکەین. دوێنێ من ١٠ هاوڕێی یاساناسم بۆ ئەو مەبەستە ئەرکدار کردووە. ئەم هاوڕێە یاساناسانە دەست بە کارەکانیان دەکەن. بەمشێوەیە بۆ دەستوورێکی بنەڕەتی نوێ ئامادەکاریی دەکەین. وەک رێککەوتنی جومهور، هیوادارین ئەمجارە لەگەڵ پارتەکانی تری پەرلەمان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش لەگەڵ یەک کۆببینەوە."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پاش بڕیاری پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکی چەکداری، قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە و وتی: "لەگەڵ هەر قۆناغێکی نوێدا، هیوا و ئەرکەکانیشمان زیاتر دەبێت. لەو باوەڕەداین کە ئەم قۆناغە هەستیارە بەبێ ڕووداو و کارەسات تێپەڕێنین. ئێمه هەمیشە بە ئیرادەی بەرزی خۆمانەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکه هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و هاوکات زمانێکی ئەرێنی و بنیاتنەر به کاربێنین که متمانه به ٨٦ ملیون هاوڵاتی ببەخشێت. پێش هەموو شتێک دەم پارتى و ڕێبازی پارتە سیاسیەکان لەوبارەوە جێگای دڵخۆشیە. ئێمە ئەم جۆرە سیاسەتە بنیاتنەرانەیە بەنرخ دەبینین."