دوایین ئاماری تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی بارتین: ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵمەتی گەڕان بەدوای قوربانیانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ناوچەی ئاماسرای بارتینی تورکیا کۆتایی هات و بە گشتی ٤١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
هەڵمەتی گەڕان بەدوای قوربانیانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی ناوچەی ئاماسرای بارتینی تورکیا کۆتایی هات و بە گشتی ٤١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژیەکەی ئماسرای بارتین گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٤١ کەس و هەڵمەتی گەڕان کۆتایی هات.
پارێزەران لە زۆر شوێنەوە چوونە پارێزگات بارتین و بۆ ئەوەی بەڵگەکان نەشاردرێنەوە دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.
راگەیەنرا کە دەرهێنانی دوایین تەرم، ٥ کاتژمێر بەهۆی هاتنی ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک دواخراوە.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی تەقینەوەکەی کانی خەڵوزی بارتین راگەیەنراوێکی بڵاوکردبووەوە.
کەجەکە رایگەیاندبوو، رووداوەکەی بارتین کۆمەڵکوژیە و بکوژەکانیشتی ئاکەپە و مەهەپەن
ف.ق