'دەوڵەت لە رۆبۆسکی درێژە بە نادادپەروەری دەدات'

دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی رایگەیاند، "لە دوای کوشتنی ٣٤ هاووڵاتییەوە کە ١٩یان منداڵ بوون، تائێستا پەرلەمان، دادگا و دادگای باڵا و دادگای دەستور پێکەوە درێژە بە نادادپەروەری دەدەن لەسەر ئەو دۆسیەیە.

دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی بە بۆنەی ١٥٢هەمین مانگی کوژرانی ٣٤ هاووڵاتی لە بەردەم کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی ئەنقەرە کۆنفڕاسی رۆژنامەوانیان سازکرد و راگەیەندراویاندا.

ئەندامی ئیهەدە تانژو گوندوزئاڵپ کە ١٣ ساڵە لە پێناو دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی خۆڕاگری دەکات، رایگەیاند: "ئەوانەی لە ناو سیستمی دەوڵەتدابوون و کۆمەڵکوژی رۆبۆسکییان ئەنجامدا، ئێستا بێسەروشوێنن، ماوەی ٦٥٧ هەفتەیە لەسەر دەستی سیستم قوتاربوون لە سزا بەڕێوەدەچێت و ماوەی ٤ هەزار و ٥٩٦ رۆژە ئێمە پێکەوە داوای دادپەروەری دەکەین. لە رۆبۆسکی لە کوشتنی ٣٤ هاووڵاتیمانەوە تائێستا کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون، بەڕیوەبەرانی دەوڵەت، پەرلەمان، دادگا، دادگای باڵا و دادگای دەستور پێکەوە نادادی، پێشێلکردنی یاسا و قوتاربوون لە سزا بەڕێوەدەبەن. لە رێگەی شەڕ و برسیکردنەوە کۆمەڵگە بەڕێوەنابرێت. ئەمە نیشانەی دۆخی بێسیاسەتبوونە."

گوندوزئاڵپ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی دەستنیشان کرد کە ئەوان درێژە بە پەیجوریەکانیان لەپێناو دادپەروەری دەدەن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "رۆبۆسکی قڕکردنە. ئێمە دەزانین کە ئێمە نادادپەروەری و قوتاربوون لە سزا لەو کۆمەڵکوژیانە لە رێگەی دامەزراندنی سیستمی ئاشتیخواز کە پشتئەستورە بە یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ، کۆتایی پێدەهێنین. ئێمە گەڕان وپەیجوریمان بۆ دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی و هەموو ئەوانەی کە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیدا ژیانیان لەدەستداوە، درێژە پێدەدەین".