دەوڵەتی تورک لە ڕۆما ئیدانە کرا
لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ داگیرکاریی ئیدانەکران.
لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ داگیرکاریی ئیدانەکران.
چالاکیی دژ بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەوە داگیرکارییە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی ئاراراتەوە ڕێکخرابوو.
بە ناوی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی ئاراراتەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتبوو، دەوڵەتی تورک ماوەیەکی زۆرە هەوڵی داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەدات، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی بەهێزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کراوە و ڕایگەیاندووە، گەلی کورد لە هەموو شوێنێک لەگەڵ دۆستەکانی دا لە دژی داگیرکاری دەوەستنەوە و بەرەنگاری دەکەن.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ کوردستان"، "ئەردۆغانی بکوژ" دەوترانەوە.
ژ.ت