دەوڵەتی ئێران ڕێگری لە مەراسیمی ماتەمینی شەهید ئاریان ئارێ کرد

داوا کرا کە بۆ یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەژە بە ناوی ئاریان ئارێ لە گوندی ئەشناخ مەراسیمێکی ماتەمینی دابنرێت. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران گوندەکەیان گەمارۆ دا و ڕێگریان لەو کەسانە کرد کە دەیانویست سەردانی بنەماڵەکەی بکەن.

٣ی کانوونی یەکەم، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) ئاریان ئارێ (زەینەب ئەوەری) و هێرش بەرخۆدان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیر کەر بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن، شەهید بوون. بنەماڵەکەی ویستیان کە لە گوندی ئاشناکی سەربە ناوچەی سەڵماس بۆ شەهید ئاریان ئارێ مەراسیمێکی ماتەمینی دابنێن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە ڕێگرییان لێکرا.

بنەمالەکی ویستیان کە لە مزگەوتی گوندەکە مەراسیمێکی سەرەخۆشی دابنێن. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە بەشداربوانی مەراسیمەکە گەمارۆی گوندەکەیان دا و کامێرایان لە دەوروبەری گوندەکە دانا.