'دیدگای چارەسەریی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە'

هاوسەرۆکی وانی دەبەپە، جەمیل دەمیر رایگەیاند دیدگای چارەسەریی دیموکراتیکیی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری قەیرانەکانی تورکیایە و گوتی: "پشتگوێخستنی ئەم بانگەوازییە، دەبێتە هۆکاری درەنگکەوتنی چارەسەریی."

پارێزەر و هاوسەرۆکی وانی دەبەپە، جەمیل دەمیر لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندی بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و دەرنجامە سیاسییەکانی لەسەر تورکیا و بونیاتنانی زمینەی یاسایی پرۆسەکە کرد.

جەمیل دەمیر ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا، تێکۆشانی پەکەکە پەڕیوە بۆ قۆناغێکی نوێ و هاوکات لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا ڕێگەیەکی نوێی بۆ زەمینەی سیاسی، دیموکراسی و ڕێبازەکانی کردووە و گوتی: "لە هەموو ڕوویەکەوە بڕیارێکی گرنگ و کاریگەرە. داوی ئەم ڕوداوە زەمینەسازییەکانی زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیکی تا ئاستێکی گرنگ ئافرێندرا."

پرۆسەکە پێویستی بە ئافراندنی زەمینەیە

دەمیر ئاماژەی بە پێویستی ئازادی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ کرد لە پرۆسەکەدا و جەختی لەوەکردووە ئەم هەناوەش بە چەسپاندی سیاسی و یاسایی دەبێت و گوتی: "دەوڵەت بەرپرسیاری یەکەمە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد. بەڵام بە ئێستاشەوە دەوڵەت لە چوارچێوەی 'پرسی ئاسایش'دا مامەڵە لەگەڵ پرسی کورددا دەکات." ئاماژەی بەوەشدا لەم کاتەدا ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنیانەی دەوڵەت بە هەموو شێوەک بێباوەڕی بە پرۆسەکە لە نێو کۆمەڵگەدا درووستەکات. بۆیە پێویستە پەرە بە ڕێگەی دیالۆگ بدات.

'دەبێت پەڕلەمان ناونیشانی چارەسەریی بێت'

دەمیر جەختی لەوەکردەوە ئەو جێگەیی پرسەکانی تێیدا چارەسەر بکرێت پێویستە خودی پەرلەمان بێت و لێرەوە گۆڕینی دەستوور دەبێتە پێویستیی، بەڵام بە ئێستایشەوە هەنگاوگەلێکی لەو شێوەیە نەگیراوەتە بەر.

مافی هیوا

دەمیر ڕایگەیاند جێبەجێ نەکردنی 'مافی هیوا' بە ئێستایشەوە زیانی کاریگەر دەدات لە پرەنسیپەکانی دەوڵەتی یاسا و گوتی: "وێڕایی ئاگادارکردنەوە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، جێبەجێ نەکردنی ئەم بڕیارە بەرپرسیارێتی نێونەتەوەیی تورکیا نییە."

شەڕی ئیسرائیل-ئێران؛ مۆدێلی ڕۆژئاوا

پارێزەر و هاوسەرۆکی وانی دەبەپە، جەمیل دەمیر سەرنجی خستەسەر ئاڵۆزیی و شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە لە ئێستایی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا قوڵبووەتەوە و جەختی لەوەکردەوە چارەسەریی هەمیشەیی ئاڵۆزییەکان سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە کە لە مۆدێلی ڕۆژئاوای کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت و گوتی: "ئەوەی لە پێش تورکیادایە چارەسەری پرسی کوردە تا ئەوەی لە دەرەوەی شەپۆلەکانی ئەم شەڕە بمێنێتەوە. دیدگای چارەسەری دیموکراتیکی کە بەڕێز ئۆجالان پێشكەشی کردووە، بۆ کۆمەڵگە و گەلانی تورکیا و ناچەکە کلیلی پێکەوەژیانی هاوبەشە. پشتگوێخستنی ئەم بانگەوازی چارەسەرییە، برینە کۆمەڵاتییەکانی قوڵتر دەکاتەوە.

ئاستی بڕیاردان لە ئێستادا گەیشتووە بە ئاستێکی مێژوویی. یان ئەوەتا هەنگاوبنێ و ئاشتی هەمیشەیی بکرێت، یان ئەوەتا دەرنجامی هەنگاونەناکان قەیرانە هەنووکەییەکان قوڵتر دەکاتەوە. بڕیارەکە لە دەستی حکومەت، پەرلەمان و گەلدایە."