دۆزی کۆبانێ: بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە
پارێزەر ئیبرۆ ئاکال ڕایگەیاند، لە ئیدانەنامەی دۆزی کۆبانێ، بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی دەبەپە سەباحەت تونجەل، هیچ بەڵگەیەکی تر نییە.
پارێزەر ئیبرۆ ئاکال ڕایگەیاند، لە ئیدانەنامەی دۆزی کۆبانێ، بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی دەبەپە سەباحەت تونجەل، هیچ بەڵگەیەکی تر نییە.
دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە ٢٢ هەمین دادگای سزای قورسی ئەنقەرە لە هۆڵی کامپی زیندانی سینجان بەردەوامە.
لە دانیشتنەکە، پارێزەرانی کۆمیسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و ژمارەیەک کەس ئامادە بوون. پاش چەسپاندنی ناسنامەکان، دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی بەڵگەکان خوێنرانەوە، پاشان بە ئیفادەی پارێزەری سەباحەت تونجەل، ئیبرۆ ئاکال بەردەوام بوو.
پارێزەر ئیبرۆ ئاکال ڕایگەیاند، لە ئیدانەنامەی دۆزی کۆبانێ بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی دەبەپە سەباحەت تونجەل هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە.
دانیشتنەکەی سبەی بە بەرگری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ بەردەوام دەبێت.