دۆزی کۆبانێ: ئێمە قڕکردنمان شەرمەزار کرد

سیاسەتمەداری زیندانی ئاڵپ ئاڵتینۆرس لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ گوتی: "ئێمە باسمان لە هەڕەشەی قڕکردن کرد. بانگەوازەکەمان ڕەوایە".

٣٢ هەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانی لە ٢٢هەمین دادگای سزای قورسی ئەنقەرە لە کەمپی زیندنای سینجان لە ڕۆژی دووەم بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە بە بەرگری سیاسەتمەداری زیندانی ئاڵپ ئاڵتینۆرس بەردەوام بوو.

ئاڵتینۆرس ڕایگەیاند، بانگەوازەکەی هەدەپە ڕەوایە و گوتی: "باسکردن لە هەڕەشەی قڕکردن، کاری تیرۆریستی نییە".

هەروەها گوتی: "کۆبانێ تەنها ڕۆژەڤی سەرەکی تورکیا نییە، ڕۆژەڤی هەموو جیهانە. هۆکاری ئەمەش ڕەوشی ئاوارتە و هەڕەشەی قڕکردن بوو. دەتوانم بڵێم ڕەوایەتی بانگەوازەکەی هەدەپە دەرکەوتووە".

ئاڵتینۆرس سەرنجی بۆ ئامانجی کردنەوەی ئەم دۆزە ڕاکێشا و گوتی: "ئەم دادگاییکردنە هەوڵێکە بۆ بێتاوانکردنی داعش. دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی هەدەپە تویتێکی بڵاوکردەوە بۆ شەرمەزارکردنی ئەم قڕکردنە".