FEDA : ئێمە ناچارین یەکبگرین

FEDA تیشکی خستە سەرهێرشی پاکتاوی سیاسی و دەستنیشانیکرد کە ئەوهێرشەی سەرکوردان کاریگەری لە سەرهەرکەسێک دەکات و وتی: " ئەگەر یەک نەگرین نۆبەی ئێمەش دێت." بانگەوازی لە عەلەویەکان کرد.

فیدراسیۆنی عەلەویی دیموکراتیک ( FEDA) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی دابە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی.

FEDA  ئەوەی خستەڕوو کە لە بەرهزری فاشیزمی قڕکەر لە دەرەوە شەڕو ئۆپەراسیۆنی سەربازی ولە ناوخۆ پاکتاوی سیاسی، چاندی، ئابووری و ژنان ئەنجام دەدرێت. فیدراسیۆنی عەلەوییەکان باسی لەوە کرد کە  ڕۆژانە هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکرێت، ژنان دەکوژرێن، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان، ڕۆشنبیر و زانا دەستگیر دەکرێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە: " ئێمە ناچارین یەکبگرین. بەم هەڵسووکەوتە جیاوازەی خۆمان  ئێمە ون بکەن و هزری ئینکار و لە ناوبردن بە سەر ئێمەدا زاڵ دەبێت. ڕۆژی ڕۆژی جیاوازی نییە. لەم قۆناغەدا ئێمە دەبێت   پشتگیری یەک بکەین، ببینە یەک و پێکەوە سەرکەوتن مسۆگەر بکەین."

ک-ش