گەڕەکی توزلوچایر کانگای ئاپۆیی
ئەم گەڕەکە بچووکە کە کورد و عەلەوییە تورکمانە هەژارەکانی تێدانیشتەجێ بوو، لە پێشخستنی تەڤگەری شۆڕشگێڕی کوردستان جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری زۆری هەیە. چونکە پایەی بنەڕەتی بزاوتی پەکەکە لەوێ دانرا.
ئەم گەڕەکە بچووکە کە کورد و عەلەوییە تورکمانە هەژارەکانی تێدانیشتەجێ بوو، لە پێشخستنی تەڤگەری شۆڕشگێڕی کوردستان جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری زۆری هەیە. چونکە پایەی بنەڕەتی بزاوتی پەکەکە لەوێ دانرا.
لە کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی پەکەکەدا شەهیدبوونی کادری پێشەنگی پەکەکە ڕەزا ئاڵتۆون ڕاگەیاندرا و لەگەڵییدا چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراوی شەهید ڕەزا ئاڵتوون نمایش کرا کە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دەربارەی دۆخی تەڤگەری پەکەکە و ئاشنابوونی بە کەمال پیر لە گەڕەکی توزلونچایر قسەدەکات.
چاوپێکەوتنە بەم شێوەیە:
ئاڵتوون لە قسەکانییدا ئاماژە دەکات بەوەی توزلوچایەر گەڕەکێکی بچووک بوو، بەزۆری کەسانی بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و تورکیایی تێدا دەژیان و گوتی: "کەسە هەژارەکانی قەیسەری، چۆرووم، یۆزگات، سێواس و کرشەهیری، بە زۆری عەلەویی تێدا دەژیا. گەڕەکێک بوو کولتووری عەلەوییایەتی تێدا بڵاوبوو.
لە ساڵانی حەفتاکاندا لە گەرەکەکانی دەوروبەری توزلوچایر کولتوورێکی کۆنەپەرست-ڕەگەزپەرستی لە ئارادابوو. لەو گەرەکانەدا بەزۆری فاشیستییە مەهەپەییەکانی تێیدا دەژیا. لە سەرمەسەلی ماماکیش بەزۆری فاشیست و توندەڕووی ئاینی لێ دەژیا. دۆخی ئاکدەریش هەمان شێوە بوو. لە کارتالتەپەیش فاشیستی لێبوو. ئابدینپاشایش لەژێر کاریگەری مەهەپە فاشیستەکاندا بوو.
گەرەکی توزلوچایر لە چوارلاوە بە فاشیست، کۆنەپارێز و توندڕەوی گەمارۆدرابوو. هاوشێوەی دوورگەیەک بە تەنها بوو. بەهۆی ئەم تایبەتمەندیانەیەوە ماتەوزەیەکی مەیلە چەپ هەبوو. وێڕای سۆسیالیستی شۆرشگێڕ، جەهەپەیش کاریگەری هەبوو.
بەهۆکاری ئەوەی لە لایەن کۆنەپەرست و فاشیستانەوە گەمارۆدرابوو هەمیشە ناکۆکی و شەڕی ئایدۆلۆژی-سیاسی ڕویی دەدا. لەبەرانبەر ئەم شەڕانەدا هەمووکات ماتەوزەیەکی خۆپاراستن لە ئارادابوو. بەڵام ئەم ماتەوزەیە کە بەر بەدەرەوە یەکانگیربوو، لەناوخۆدا بۆچوونی جیاوازی ئایدۆلۆژی و سیاسی تێدابوو."
ئاڵتوون باسی لەوەکرد لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەو گۆڕەپانەدا گەل یان فرەچەشنی زۆر دەرنەدەکەوتن و ئەمە دەڵێت: "فۆرم و شتێکی کلاسیکی هەبوو کە لە سەردەمی ١٢ی ئاداراوە درێژ بووبووەوە. THKO, THKPC, TÎKKO و هاوشێوەکانیان هەبوو. بەڵام ئەم فرەڕەنگییە زۆر پێشنەدەکەوت. لەنێوخۆدا پەرت ببوون. لەو گەڕەکەدا تەڤگەری کوردی لە ئارادا نەبوو، زۆر نەدەناسرانەوە. لە ئەنقەرە، لە توزلونچایر لەو کاتەدا هیچ کاتێک ئاگاداری لەسەر بوونی تەڤگەرێکی کوردی نەبوو. ناسنامەی چەپی تورکی ناسنامەیەکی بەربڵاوبوو. دواتر بابەتی کورد هاتەئاراوە."
ئاڵتوون بیریهێنایەوە، یەک لە کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، کەمال پیر لە ساڵی ١٩٧٥دا هاتە توزلوچایر و دەستنیشانی کرد لەو سەردەمەدا هەم خوێندکارە گەنجەکان، هەم گەنجان و دانیشتوانی گەرەکەکە گەیشتبوونە ئاساتێکی دیاری کراو. ئاڵتوون گوتی، "ئەوکاتە کۆمەڵەی گەڕەکەکان هەبوون. خەڵکی لەوێ کۆدەبوونەوە، هەرچەندە ناو و تایبەتمەندی کۆمەڵەکان 'کولتووری' بوو، بەڵام هەر کۆمەڵەیەک گوزارشتی لەخۆی دەکرد."
ئاڵتوون ئاماژەی بەوەدا پێش هاتنی کەمال پیر هەمووکەسێک بە ناوی چەپی تورکیاوە دەجوڵایەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "لەو سەردەمەدا لەگەڵ ئێمەیشدا، یانی لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی کە دواتر بەشداری پەکەکە بوون، مەیلێکی زۆر بۆ سوپای ڕزگاری گەلی تورکیا (THKO) هەبوو. لەسەر بنەمای هاوسۆزیمان بۆ دەنیز گەزمیش لەیەکتر کۆببووینەوە."
ڕەزا ئاڵتوون ئاماژەی بەوەدا کەمال پیر لەدۆخێکی ئاوادا هاتە گەڕەکی توزلوچایە و ئەمەی گوت: "لە گەڕەکەدا دوو رێگەی پەیوەندی دانان هەبوو یەکەم؛ لەسەر 'کۆمەڵەی کۆتایپێهێنانی توزلوچایە' پەیوەندی دابنرایە، یان لە قاوەخانەی (kku) گەنجانی گەڕەک لەیەکترکۆدەبوونەوە پەیوەندی دابنرایە. کاتێک کەمال پیری هاتە گەڕەکە هیچ کەسێک نەیدەناسی. لەگەڵ یەک دووکەسدا هاتە قاوەخانەکە و چەندجارێکیش هاتبووە کۆمەڵەکەوە. لەوێ کەمال پیرم بینی، بەڵام لەبەرئەوەی کەسێکی نەناسراوبوو پرسیاری لێ دەکا. سەرەتا نزیکایەتییەکی سارد هەبوو، لەگەڵ کاتدا ئەم نزیکایەتییە کاڵبووەوە. لەراستییدا هەندێک بەسەختیش ئەو قوناغە تێپەڕی. لە گەڕەکەدا هەمووان ئاشنای یەکتربوون و منداڵی گەڕەک بوون. ئاسان نەبوو کەسێکی غەریبی دەرەوە بەشداری کۆبوونەوەکان ببێت. بۆیە کاتێک کەمال پیر هات بەزووی کاریگەری دانەنا، دەبوایە لەو جێگەیە هەندێک ڕووداو روویدابایە."
ئاڵتوون بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانییدا: "سەرەتا ئەوانەی دەهات دەبوایە خۆی بسەلماندایە و بەرەفتارەکانی خۆی خۆشەویست بکردبایە و ئەمەش بەپێی کات بهاتبایەتەئاراوە. لەوکاتەدا گشتی ترین شت شەڕکردن بوو لە دژی فاشیستان."
ئاڵتوون بەم شێوەیە دەربارەی خۆسەلەماندی کەمال پیر قسەیکرد: "پۆستەرەکانی یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێر (DGB) لە دژی فاشیزم دەرکەوتبوون. هەڵەنەبم، دەگەبە، کۆمەڵەی گەنجانی ئایدنلکی ئێستابوون. لە قاوەخانەکەدا لە ئامادەکاری ئەوەدابووین پۆستەرەکان هەڵواسین. هەموو ئامادەکارییەکمان کردبوو، پۆستەرەکان گەیشتن و پلانڕێژی کۆبوونەوەیەک کرا. لەو کاتەدا کەمال پیریش لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە قاوەخانەکەدا دانیشتبوو. هاتە لامان و گوتی، 'دەمەوێت منیش بەشداربم لەگەڵتانا'. تا ئەوکاتەش کەمال پیرم نەدەناسی. ١٢ی ئادار ڕوویدابوو، زیانێکی زۆر درابووو. لەبەرئەوەی نەمان دەناسی بە گومانەوە لێی نزیک دەبووینەوە و پێمان گوت، 'تۆ نازانی' کەمال پیر گوتی، 'مەرجێکم هەیە، گەر ئێوە ئەو نوسینی DGBیە لەژێر پۆستەرەکە لابدەن، لەگەڵتاندا دەبم'. بەراستی ئەمە خواستێکی قورس بوو. هەرخۆی نەماندەناسی و بە گومانەوە لێیمان دەڕوانی. ئەو داواکارییە بە گونجاو نەبیندرا... پێمان گوت، 'داوات هەبێت و نەبێت ئێمە دەرۆین'. لە کۆتاییدا وازی لە داواکارییەکی هێنا و گوتی، 'تەمام لەگەڵتاندا دێم'."
ئاڵتوون لە بەردەومییدا باس لەوەدەکات بە پۆستەرەکانەوە بەڕێکەوتن و هەڵیانواسی و دواتر بەرەو گەڕەکی ئابیدینپاشا ڕۆشتن و بەم شێوە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "کاتێک بەرەوە گەرەکەکە دەڕۆشتین هەندێکمان کەوتنە نیگەرانییەوە. چونکە ئێمە گەنجی ئەو گەڕەکە نەبووین. وە گەنجانی ئەو گەرەکە فاشیست بوون و چەکیان هەبوو. لەو گەڕەکە لەلایەک پۆلیس، ئێشکگر و لەلایەکی دیکەوە فاشیستەکان بوونیان هەبوو. بەڕاستی مەترسییەکی زۆی هەبوو... پاشان زانیاری هات فاشیستەکان لە کۆمەڵە کۆبوونەتەوە، هەندێکمان گوتیان بچین و هەڵکوتینەسەر کۆمەڵەکەدا. داوتر کەمال پیر گوتی، 'نا ئەوە بانگەشە و درۆیە، نارۆین'."
ئاڵتوون دیاری کرد لەوکاتە بەوشێوەیە دوو مەیل دەرکەووت و لەبەرئەوەی کەمال پیر باش نەدەناسرا، ئەندامانی کۆمەڵەکە گوێیان لەو هەڤاڵانەیان گرت کە پێشتر ناسراوییان هەبوو پێکەوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "گرووپەکەمان هەڵمان کوتایەسەر کۆمەڵەی فاشیستەکان، شەڕ روویدا. دواتر پۆلیس هاتن و لەگەڵ پۆلیسدا شەڕی چەکداری روویدا. لەگەڵ پۆلیس و ئێشکگرەکاندا شەڕێکی بەرفروان کەوتەوە. هەندێک کەس دەستگیرکران. ئێمەیش بەم شێوەیە دەستگیرکراین. کەمال پیر زیاتر بەو دوو ڕووداوە ناسرایەوە."
ئاڵتوون ئاماژەی بەوەدا بەم شێوەیە کەمال پیر لە گەڕەکەدا جێگیر بوو، بەم شێوە گرووپی سەرەتایی ناسی.
ڕەزا ئاڵتوون رایگەیاند دواتر پەرەیان دا بە پەیوەندییەکانیان و گوتی: "هەر ئەوساڵە وەک خوێندکار لە توزلوچایر خانوویەکی بەکرێ گرت. هەرخۆی دوای ئەوەی خانووییەکی بەکرێ گرت زیاتر سەردانی یەکترمان دەکرد. بەم شێوەیە پەیوەندییەکانمان بەهێزتر بوو."
ئاڵتوون دەسنیشانی کرد هیچ زانیارییەکییان لەسەر هێڵ و ڕوانگەی سیاسی کەمال پیر نەبووە و گوتی: "لە پێگەی پاراستنی هێڵی دەنیز گەزمیشدا بووین. پارێزگاریمان لە نەریتی THKO دەکرد."
ئاڵتوون ئاشكرای کرد، ڕوون نەبوو کەمال پیر بەرگری لەکام کۆمەڵەی ئەوکاتە دەکرد و دەستنیشانی کرد، پیر باسی لە شۆڕشگێڕی گشتی دەکرد و لێکۆڵینەوەی لە ڕێبازێکی گشتی دەکرد.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕەزا ئاڵتوون باسی لەوەکرد، زۆربەی جارەکان لەگەڵییاندا بەشداری پراکتیک و چالاکییەکانی گەڕەکەکە دەبوو، ئاڵتوون ئەمەی گوت: "لەگەڵ زیاتر بەشداربوونی لە چالاکییەکاندا پەیوەندییەکانی بەهێزتر دەبوو."