گەل لە فرایبورگ، ئۆڵدێنبورگ، کیل و مونیخ بۆ عەفرین رژانە سەر شەقامەکان
لە شارەکانی فرایبورگ، ئۆڵدێنبورگ، کیل و مونیخی ئەڵمانیا گەل لە دژی تاوان و کوشتارەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین رژانە سەر شاقەمەکان.
لە شارەکانی فرایبورگ، ئۆڵدێنبورگ، کیل و مونیخی ئەڵمانیا گەل لە دژی تاوان و کوشتارەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین رژانە سەر شاقەمەکان.
فرایبورگ
لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک پاکتاوکردن و هێرشی سەر عەفرین ئیدانە کرا. هاوکات لە چالاکییەکەدا بۆ کەمپەینی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا" ئیمزا کۆکرایەوە.
ئوڵدێنبورگ
لە شاری ئۆڵدێنبورگی ئەڵمانیا لە بەردەوامیی ئەو زنجیرە چالاکییەدا، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین بە رێکخستنی رێپێوانێک ئیدانە کرا. چالاکییەکە لەسەر داوای ئەنجوومەنی ژنانی زەلال و ئەنجوومەنی گەلی ئاوریخ بەڕێوەچوو.
رێپێوانەکە لە گۆڕپانی مارکێت پلاتز دەستیپێکرد. هاووڵاتییانی کورد بە ورە و حەماسەتی بەرخودانی گارە و بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی گارە" و "بژی بەرخودانی عەفرین" و "بژی بەرخودانی زیندان" رێپێوانەکەیان بەڕێوەدەبرد.
لە چالاکییەکەدا بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی چادری بەرخودانی بەرگریکردن لە شەنگال کرا، کە رۆژانی ٢٥ ، ٢٦ و ٢٧ی شوبات لە ئۆڵدێنبورگ بەرێوەدەچێت.
کیل
لە شاری کیل بە رێپێوانێک تاوان و کوشتاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراودا ئیدانە کرا.
رێکخراوەکانی سەکەبە، مەلەکەپە، فەدا، تەڤ چاند و دەستپێشخەریی رۆژئاوا بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە چالاکییەکەدا هێرشی داگیرکەریی سەر عەفرین و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئیدانە کران.
مونیخ
لە شاری مونیخی ئەڵمانیا رێکخراوە چەپەکان لە دژی کۆنفرانسی ئەمنیی ناتۆ چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران.
لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە بەرزکرابوونەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرین کوژراون. هەروەها پۆستەرێکیشیان بۆ ئیدانەکردنی کوشتارەکانی دەوڵەتى تورک بەرزکردبووە.
ژ.ت