گەلی کورد لە بەرلین هاتنە گۆڕەپانەکان

هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شەرمەزارکران.

کوردستانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بانگەوازی  مەجلیسی  ژنانی دەست دان و ناڤ بەرلین، کۆبوونەوە، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی ناڤ بەرلین، حوسێن یەڵماز، سیاسەتمەدار حوسێن تاشان، بەناوی پەیەدەوە هەڤاڵ دارا، قسەیان کرد.

حوسێن یەڵماز ئاماژەی بەوە کرد پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژئاوا زیندوو بووە، دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی تری هاوبەش، هێرش دەکەنە سەر ئەم پارادایمە. دووپاتی کردەوە، ئەم هێرشانە قبووڵ ناکەن و هەردەم لە گۆڕەپانەکان دەبن.

حوسێن تاشان ئاماژەی بەوەدا، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ٥ ملیۆن کورد تێیدا دەژین، گەلی کورد و خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج.  

هەروەها بە ناوی پەیەدە، هەڤاڵ دارا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک دەستکەوتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج. هەڤاڵ دارا جەختی کردەوە، دەوڵەتی تورک بە پاڵپشتی هاوبەشەکانی لە باشوورەوە تا ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، لە هەر کوێ کورد هەبێت، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشەکان ڕەوایە.

لە کۆتایی قسەکانیدا هەڤاڵ دارا سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد و داوای مەزنکردنی بەرخۆدانی کرد.