گەلی عێراق ئەرشەد ساڵحییان وەک خائین بەناو کرد
دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوخەمی بۆ کوژراوانی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەربڕی هاوڵاتینای عێراقی ئەو پەرلەمانتارەیان بە "خاین" بە ناو کرد.
دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوخەمی بۆ کوژراوانی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەربڕی هاوڵاتینای عێراقی ئەو پەرلەمانتارەیان بە "خاین" بە ناو کرد.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و خواکورک، دەستیا بە ئۆپراسێۆنێکی شۆرشگیری کردوە بۆ پاکردنەوەی ئەو ناوچەیە لە داگیرکەرانی دەولەتی تورک، لە ئەنجامدا سوپای تورکی داگیرکەر گورزێکی کەمەر شکێنی بەر کەوتووە و بە دەیان سەربازییان کوژراون و برینداربوون، شكستەکانی ئەو دەوڵەتە بۆتە ڕۆژەڤی میدیای جیهانی و هەرێمی.
ئەرشەد ساڵحی ئەندام پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پێشوی بەرەی تورکومانی لە میدیای دیجیتالی لەسەر ماڵپەری فەرمی تویتەر(X)ی خۆی هاوخەمی خۆی بۆ کوژرانی ئەو هێزە داگیرکەرانە دەر بڕی و وتی: "بە سوپاسەوە یادی سەربازە قارەمانەکانمان دەکەینەوە". ئەم وتەیەی ساڵحی بۆتە ڕۆژەڤی هاوڵاتیانی عێراقی و ساڵحیان بە "خاین" بە ناو کرد، چونکە هاوخەمی بۆ سوپایک دەربریوە کە بە شێکی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانی داگیرکردوە.
ئەرشەد ساڵحی لە ژێر فشاری گەل پۆستەکەی لابرد، بەڵام هاوڵاتیان ڕەخنەکانیان لەسەر ناوبراو بەردەوامە، چاوەڕێ دەکەن ئەو کەیسە ببرێتە دادگای فیدراڵی عێراق و سنورێک بۆ ساڵحی و پارتەکەی دابنرێت کە بۆنەتە پاشکۆی داگیرکەری تورک و کار بۆ ئەو دەوڵەتە دەکەن لە ناو عێراق.