بە دیمەن

گەنجان لە دراگینیان و پاریس ڕێپێوانیان کرد

لە شاری دراگینیان و گەڕەکی میلونی پاریس بە پێشەنگایەتی گەنجان دژی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکەفە) بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری دراگینیان و گەڕەکی میلونی پاریس ڕژانە گۆڕەپانەکان.

دراگینیان

لە شاری دراگینیان بە پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکەفە) ڕێپێوان کرا.

گەنجان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە گۆڕەپانەکان، سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییان شەرمەزار کرد. هەروەها هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هێڵی خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کرا.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی "کۆتایی بە داگیرکاری بهێنن"  و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پاریس

لەبەردەم بینای پارێزگا بۆ یادکردنەوەی شەهیدان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو. لەسەر ناوی گەنجان ئەرهان کۆپ قسەی کرد، دووپاتی کردەوە تا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت و ئازادی وی مسۆگەر نەکرێت لە گۆڕەپانەکان دەبن، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان تاوانی شەڕ دەکات. هیچ مافێکی نێونەتەوەیی ناسانێت و گەل لە ماڵەکانیان بێبەش دەکات. بەبێ هیچ مافێک، خاڵی پشکنین و بازگە دادەنێت. پێویستە گەلی باشوور دژی ئەمە بوەستێت".

لە ڕێپێوانەکەی گەڕەکی میلونی پاریس، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن ڕیسواکرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "فشار بێدەنگمان ناکات" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.

پاش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو، ڕێپێوانەکە لە وێستگەی شەمەندەفەر کۆتایی هات.