سەرحەد ئەرەن پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا کاریگەرییەکانی گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی لەسەر هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە و وتی: "گۆشەگیری لە ستراتیژی دەوڵەتی تورکدا بە تەنها گۆشەگیرکردنێکی کەسیی نیە، بەڵکو ستراتیژی چەوساندنەوەی داخوازی ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلانی بندەستە. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بە مانای برەودانە بە دەستبەسەرکردنی ئیرادەی گەلی کورد. گۆشەگیری وەک ئامرازێکی هێرشکردن بۆ گوشارکردنە سەر کۆمەڵگەیە بەکاردەهێنرێت." باسی لەوەشکرد بە گۆشەگیری گوشارەکانی سەر ژنان زیاتر دەبێت، چونکە پارادایمی ئازادیخوازی ژن ترسێکە بۆ دەسەڵاتداری.
خراپەکارییەکان دەرنجامی گۆشەگیرییە
لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی گۆشەگیری لەسەر کۆمەڵگە کرد و وتی: "چەوساندنەوەی ژنان، دژایەتیکردنی گەنجان، وە پەیوەندییەکانی دەوڵەت لەگەڵ چەتە و مافیاکاندا وەک دەرنجامی گۆشەگیری دەردەکەون. ئەم پرۆسەیە بەشێکە لە ستراتیژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و چەوساندنەوەی داخوازییەکانی ئازادی."
ئەوروپا ئیرادەی چارەسەری پیشان نادات
لە کۆتاییدا ئەرەن تیشکی خستەسەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME)ی ساڵی ٢٠١٤ کە جێبەجێنەکردنی 'مافی هیوا' سەبارەت بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک پێشلکردنی مافی مرۆڤ ناوهێنابوو و وتی: "بەڵام بەداخەوە DMME و کۆنسەی ئەوروپا خۆیان بێدەنگ دەکەن لە سزادانی ئەو لایەنە مافەکان پێشێل دەکات. ئەمەش بۆ پێگەی جیۆپۆلەتیکی تورکیا و ئەندامبوونی تورکیا لە ناتۆدا دەگەڕێتەوە. بێدەنگی ئەوروپا بەرامبەر بە تورکیا بەمانای بێدەنگییە لە چارەسەرنەکرنی پرسەکانی کورد."