تەرمی شەهید ماشوق سەرباز محمەد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزی ئەرکی خۆپاراستن ماشوق سەرباز محمەد بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزی ئەرکی خۆپاراستن ماشوق سەرباز محمەد بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزی ئەرکی خۆپاراستن ماشوق سەرباز محمەد کە ٣ی تشرینی یەکەم لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لە دێرەزور شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ڕزگای دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان خالد عەتێ سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "شەهیدانمان لە دژی هەوڵە تێکدەرەکانی دووژمن بە تێکۆشانیان بەرپەرچییان دایەوە."
لە فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ نەزیر سۆفی ئاماژەی بەوەدا زلهێزەکانی جیهان یارییەکی پیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕیوەدەبن و وتی: "پێویستە ئاگاداری ئەو یارایانە ببین و ئاواتی شەهیدان پێکبهێنین."
لە دوای قسەکان ناوی شەهید ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و بە هەڵهەڵەی دایکانی شەهید و دروشمی "شەهید نامرێ" تەرمی شەهید بە خاکسپێردرا.