بە دیمەن

هێرشکرایە سەر پۆستەری "هاواری ئازادی"ـی هونەرمەند عەلی زولفەقار

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هێرشکرایە سەر پۆستەرەکانی پێشانگای "هاواری ئازادی" ـی هونەرمەند عەلی زولفەقار کە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەرە.

هونەرمەند عەلی زولفەقار ئەم هێرشەی وەک هێرشێک بۆ سەر هونەر و بیری ئازاد ناساند. دووپاتکرایەوە، سەرەڕای ئاستەنگەکان، پێشانگاکە ١٠ ی تشرینی یەکەم بەڕووی هونەردۆستان دەکرێتەوە. 

هونەرمەند عەلی زولفەقار دەربارەی هێرشەکە گوتی: "لە پۆستەرەکەی ئێمە دوژمنایەتی نابینرێت، هەوڵی هونەرمەندێکی ئاشتیخواز دەبینرێت. پێشانگاکەمان تەنها بەرنامەیەکی هونەرییە. هەوڵی تێکدەرانە دژی ئامانجی پێشانگاکە قبووڵ ناکەین. ڕێگە نادەین بەڕێوەچوونی پێشانگاکە ئاستەنگ بکەن. هەڵوێستی من لەم ڕووەوە ئاشکرایە. ئەو ڕێکخراوانەی پشتگیری پێشانگاکە دەکەن، هەمان بۆچوونیان هەیە. دڵخۆشم بە ئەنجامدانی پێشانگاکە. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی گێرەشێوێنی، پێشانگاکە ئەنجام دەدرێت".

پێشانگاکەی هونەرمەند عەلی زولفەقار لە ١٠ ی تشرینی یەکەم  کاتژمێر ١٩:٠٠ لە (Torstraße 6,10119) لە بەرلین دەکرێتەوە.