لە بەرلین پانێڵی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی ڕۆژەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" پانێڵێک ئەنجامدرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی ڕۆژەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" پانێڵێک ئەنجامدرا.
بە بەشداری دەیان چالاکوانی ئەڵمانی و کوردستانی بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە هۆڵی (Berlin Haus der Demokratie)، لە چواچێوەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پانێڵێک ئەنجامدرا.
چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی ئازاد، تیم کروگەر وەک پانێڵیست بەشداری چالاکییەکەی کرد، کروگەر ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تیۆری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کە ساڵانی ٢٠٠٠ پێشی خستووە، ڕێگەی بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی جیهانی خۆش کرد، گوتی: "پێویستە ئەم بابەتە بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەلانی جیهان ڕابگەیەنرێت".
کروگەر ڕایگەیاند، گەلی کورد لە تەواوی مێژووی کۆماردا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەردەم ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و قڕکردن بووەتەوە، مافە بنەڕەتییەکانی کورد وەک قسەکردن بە زمانی خۆیان، پێشێل کراوە. هەروەها تیشکی خستەسەر هۆکاری دەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد.
چالاکییەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ دەستی پێ کرد و کاتژمێر ٢٠:٠٠ کۆتایی هات.